پارێزگار لەگەڵ چەند رێكخراوێك كۆدەبێتەوە

پارێزگای سلێمانی

پارێزگاری سلێمانی لەگەڵ نوێنەری چەند رێكخراوێكی تایبەت بە بواری مافەكانی ژنان كۆدەبێتەوە ‌و گفتوگۆ لە بارەی چەند پرسێكی هەنووكەیی دەكەن.
ڕۆژی یەكشەممە 24/11/2019، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە دیوانی پارێزگادا پێشوازیی كرد لە بەڕێزان نوێنەرانی ڕێكخراوەكانی تایبەت بە هەڵمەتی نیشتمانیی شازدە ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان.
لە میانی دیدارێكدا گفتوگۆ كرا لە بارەی كارو چالاكییەكان لە سنوری پارێزگای سلێمانیدا، نوێنەری رێكخراوەكان سوپاسی پارێزگاریان كرد بۆ هەوڵەكانی لە پێناو چارەسەركردنی كێشە كۆمەڵایەتییەكان ‌و هاوكاریكردنی رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی، لای خۆیەوە بەڕێز پارێزگاری سلێمانی ئامادەیی پارێزگای بۆ هەموو پشتیوانییەك دەربڕی كە ئامانج لێی خزمەتكردنی گشتیی بێت.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber