مەراسیمێكی تایبەت بۆ شاری ئەدەبیی داهێنەر

پارێزگای سلێمانی

مەراسیمێكی تایبەت رێكخرا بۆ رێزگرتن لە ناساندنی سلێمانی وەكو شاری ئەدەبیی داهێنەر لەلایەن یونسكۆوە، پارێزگاریش دەستخۆشی لە رێكخەرانی مەراسیمەكە دەكات.  
ئێوارەی ڕۆژی یەكشەممە 24/11/2010، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی بەشداریی كرد لە مەراسیمێكی شایستە كە لەلایەن بنكەی ئەدەبیی و ڕوناكبیریی گەلاوێژەوە بۆ ڕێزگرتن لە وەرگرتنی نازناوی شاری ئەدەبیی داهێنەر بۆ سلێمانی ڕێكخرابوو.
مەراسیمەكە بە ناونیشانی سلێمانی لە سێكوچكەی بابانەوە بۆ شاری ئەدەب لە ئوتێل رامادای شاری سلێمانی بەڕێوەچوو، تێیدا چەندین چالاكیی جۆراوجۆر رێكخرابوون ‌و ئامادەبوان گفتوگۆیان لە بارەی بەردەوامیدان بە چالاكییە ئەدەبیی ‌و هونەریی ‌و كەلتورییەكان كرد.
لە میانی مەراسیمەكەدا كە ژمارەیەكی زۆر لە بەرپرسانی حكومیی ‌و رووناكبیران ‌و كەسایەتییەكان ‌و نوێنەری رێكخراوەكان ئامادەی بوون، بەڕێز پارێزگار دەستخۆشیی لە رێكخەرانی بۆنەكە كرد ‌و ئاماژەی بەوەدا، وەرگرتنی نازناوی شاری ئەدەبیی داهێنەر جێگەی شانازییە ‌و پێویستە هەموان بەشداربن بۆ دەستگرتن بەو نازناوەوە، وەكو پارێزگاش ئامادەی هەر جۆرە هاوكاریكردنێكن بۆ گرنگیپێدان ‌و خزمەتكردن ‌و دەوڵەمەندكردنی فەرهەنگ ‌و كەلتوری پایتەختی رۆشنبیریی.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber