بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی نەخۆشی ئۆتیزمەوە، لەهۆڵی یەكێتی نابینایانی كوردستان مەراسیمێك بۆ ئەو ساڵڕۆژە ڕێكخرا، و پارێزگاری سلێمانیش بەڵێنی ئەوەدەدات، چی پێبكرێت بۆ هاوكاریكردنی ئەو نەخۆشانە ئەنجامی بدات.
ئەمڕۆ بەبۆنەی ساڵ ڕۆژی نەخۆشی ئۆتیزمەوە لەشاری سلێمانی و لەهۆڵی یەكێتی نابینایانی كوردستان مەراسیمێك بۆ كەسوكارو توشبوانی ئەو نەخۆشییە ڕێكخرا، لەمەراسیمەكەشدا د.ئاسۆ فەرەیدون پارێزگاری سلێمانی بەشداریتێداكرد، لای خۆیانەوە كۆمەڵەی ئۆتیزمی سلێمانی داوای هاوكاریان لەپارێزگاركردو ئەویش بەڵێنی ئەوەی دا، كە بەگوێرەی توانا هاوكاریانبێت.
لەسەرتا سەری هەرێمی كوردستاندا، هەزارو 600 منداڵی توشبوی ئۆتیزم هەیەو لەو ڕێژەیەش، 300 توشبویان لەسلێمانی و 850یان لەهەولێرو 450ی دیكەشیان لەدهۆكن.
لەلایەن پزیشكەكانی جیهانەوە هەوڵ بۆ ئەوە دەدرێت، كە چارەسەری بنبڕكردن و كۆتایی هێنان بەو نەخۆشییە بكرێت، بەڵام تا ئێستا هیچ ئەنجامێكی دیاری لێنەكەوتوەتەوە.
ش ع