پارێزگاری سلێمانی سەرپەرشتیی كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ئارامیی پارێزگای سلێمانی دەكات و بڕیار دەدرێت بۆ رێگریكردن لە سەرپێچی و زیادەڕەوی.
ڕۆژی دووشەممە 25/11/2019، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە دیوانی پارێزگادا و بە ئامادەبوونی بەرپرسانی ئەمنیی سنوری پارێزگا سەرپەرشتیی كۆبونەوەی لیژنەی باڵای ئارامیی پارێزگای سلێمانیی كرد.
لە كۆبوونەوەكەی لیژنەی باڵای ئارامیدا كە بە ئامادەبوونی بەڕێزان (سەرۆكی دادگای تێهەڵچونەوەی سلێمانی و فەرمانگەی داواكاری گشتیی و سەرۆكی شارەوانی و بەڕێوەبەری ئاوی ژێرزەویی سلێمانی) بەڕێوەچوو گفتوگۆ كرا لە بارەی بارودۆخی ئارامیی و ئاسایشی سنوری پارێزگای سلێمانی و خزمەتكردنی زیاتری هاووڵاتیان.
لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا ڕێوشوێنی پێویست دانرا بۆ ڕێگریكردن و لێپرسینەوە لە زیادەڕەویی و سەرپێچییەكان بە ئامانجی پاراستنی بەرژەوەندیی گشتی.
بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن و نوێترین هەواڵ و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:
https://twitter.com/SlemaniGov
https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/
https://www.facebook.com/slemanigov/
https://www.instagram.com/slemani_governorate/
https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber