ڕۆژی 5ی كانونی یەكەم

پارێزگای سلێمانی

-    ڕۆژی 5ی كانونی یەكەمی ساڵی 1242ی زایینی، (ئەبوئەحمەد عەبدوڵڵا موعتەسەم بیلـلا) وەكو 37 هەمین خەلیفەی عەباسی كورسیی دەسەڵاتی خەلافەتی عەباسییەكانی گرتە دەست ‌و جێی (موستەنسر بیلـلا)ی گرتەوە.
-    ڕۆژی 5ی كانونی یەكەمی ساڵی 1608، جەنگی قەڵای دمدم لە نێوان هێزەكانی كورد بە سەرۆكایەتیی (خانی لەپزێڕین)‌و سوپای فارسەكاندا هەڵگیرسا، كە یەكێكە لە جەنگە مێژووییەكان.
-    ڕۆژی 5ی كانونی یەكەمی ساڵی 1901، بەرهەمێنەری هونەریی ‌و داهێنەری وێنە جوڵاوەكان ‌و فیلم كارتۆن (واڵت دیزنی) لە دایك بووە كە دواتر كۆمپانیایەكی بەرهەمهێنانی بە ناوی خۆیەوە دروست كرد ‌و ئێستا بە یەكێك لە گەورەترین كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی سینەمایی ئەژمار دەكرێت.
-    ڕۆژی 5ی كانونی یەكەمی ساڵی 1936، هەریەكە لە وڵاتانی (ئەرمینیا ‌و ئازەربایجان ‌و جۆرجیا ‌و قیرغیزستان) كە چوار وڵاتی سۆسیالیستی بوون بڕیاریاندا ببن بە بەشێك لە یەكێتیی سۆڤێت.
-    ڕۆژی 5ی كانونی یەكەمی ساڵی 1957، (ئەحمەد سۆكارنۆ)ی سەرۆكی ئیدۆنیزیا بڕیاریدا سەرجەم هۆڵەندییەكان لە وڵاتەكەی دەربكات ‌و ئەوەش بووە هۆی ناكۆكیی سیاسی لە نێوان ئەو دوو وڵاتەدا.
-    ڕۆژی 5ی كانونی یەكەمی ساڵی 1962 هەریەكە لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ‌و یەكێتیی سۆڤێت ڕێككەوتن لەسەر ئەوەی ئاسمانی یەكتری بۆ مەبەستی ئاشتی بەكاربهێنن.
-    ڕۆژی 5ی كانونی یەكەمی ساڵی 1977، هەریەكە لە (عێراق، سوریا، جەزائر، لیبیا ‌و ڕێكخراوی ئازادیخوازی فەڵەستینی) بڕیاریاندا پەیوەندییەكانیان لەگەڵا میسردا هەڵپەسێرن بە هۆی ئەوەی حكومەتی قاهیرە لەگەڵا دەوڵەتی ئیسرائیلدا پەیوەندییە دبلۆماتییەكانی پتەو دەكرد.
-    ڕۆژی 5ی كانونی یەكەمی ساڵی 1978، یەكێتیی سۆڤێت ‌و ئەفغانستان ڕێككەوتننامەیەكی هاوكاریی ‌و هەماهەنگییان مۆر كرد كە بە هۆیەوە هێزەكانی سۆڤێت چوونە ناو خاكی ئەفغانستانەوە ‌و لە ئاكامدا شەڕی ئەفغانییەكان لە دژی سوپای سۆڤێت سەریهەڵدا.
-    ڕۆژی 5ی كانونی یەكەمی ساڵی 1980 ژمارەیەك لە نوسەر ‌و ئەدیب ‌و شاعیری كورد لە شاخ دامەزراندنی ڕێكخراوی (یەكێتیی نوسەرانی كورد)یان ڕاگەیاند ‌و بەیاننامەیەكیشیان بەو بۆنەیەوە بڵاوكردەوە.
-    ڕۆژی 5ی كانونی یەكەمی ساڵی 1989، عێراق موشەكێكی دوورهاوێژی بە ناوی (عابد) تاقی كردەوە كە لە توانایدابوو ماوەی 2000 كیلۆمەتر ببڕێت ‌و لەلایەن پیشەسازیی سەربازییەوە پەرەی پێدرابوو.
-    ڕۆژی 5ی كانونی یەكەمی ساڵی 1995، ڕژێمی بەعسی ڕووخاو بە فەرمانێكی حكومیی ‌و لە چوارچێوەی سیاسەتی تەعریبكردنی ناوچە كوردییەكاندا 100 خێزانی كوردی لە ناحیەی پردێ‌ (ئاڵتون كۆپری) دەركرد ‌و لە زێدی خۆیان ئاوارەی ناوچەكانی دیكەی كوردستان بوون.
-    لە پاش مردنی مامۆستا (مەلا محەمەدی ڕەبیعی) لە خۆرهەڵاتی كوردستان، ڕۆژی 5ی كانونی یەكەمی ساڵی 1996 هاووڵاتیانی شاری كرماشانی خۆرهەڵاتی كوردستان خۆپیشاندانێكیان سازكرد كە بە هۆیەوە پێكدادان لە نێوان جەماوەر ‌و هێزە ئەمنییەكانی ئێراندا ڕوویدا ‌و چەندین كوژراو و برینداری لێكەوتەوە.
-    ڕۆژی 5ی كانونی یەكەمی ساڵی 1996، (مادلین ئۆلبرایت) وەكو یەكەم ژن لە مێژووی ئەمریكادا كرایە وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكان.
-    ڕۆژی 5ی كانونی یەكەمی ساڵی 2004، بە بەشداریی سەندیكای كرێكارانی كوردستان هەژدەهەمین كۆنگرەی یەكێتیی سەندیكاكانی كرێكارانی جیهان لە ژاپۆن دەستی بە كارەكانی كرد، كە بۆ یەكەم جار بوو رێكخراوێكی كرێكاریی كوردی بەشداریی لەو بۆنە جیهانییەدا بكات.
-    ڕۆژی 5ی كانونی یەكەمی ساڵی 2011، یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ڕوسیا (گینادی لۆگڤیت) كۆچی دوایی كردووە، كە یەكێك بوە لە یاریزانە بە تواناكان ‌و چەندین نازناوی بۆ وڵاتەكەی بەدەست هێناوە.
-    ئەمڕۆ لە تایلاند ڕۆژی نیشتمانییە هەروەها ئەمڕۆ بە ڕۆژی جیهانیی خۆبەخشی ناسراوە لە پێناو پەرەپێدانی بوارەكانی ئابوریی ‌و كۆمەڵایەتی لە جیهاندا، هەر ئەمڕۆش بە ڕۆژی سێگۆشەی بەرمۆدا لە قەڵەم دەدرێت كە لە ناوچەیەكی ئاویی سێگۆشەیی پێكدێت ‌و درێژایی هەر تیرەیەكی سێگۆشەكە نزیكەی 1500 كیلۆمەترە ‌و چێوەكەشی لە زیاتر لەیەك ملیۆن كیلۆمەتر چوارگۆشە پێكدێت ‌و دەكەوێتە زەریای ئەتڵەنتیك لە نێوان بەرمۆدا ‌و پۆرتۆریكۆ ‌و فلۆریدا.