ڕۆژی 8ی كانونی یەكەم

پارێزگای سلێمانی

-    ڕۆژی 8ی كانونی یەكەمی ساڵی 65ی پێش زایین، (كوینتس هۆراتیۆس فلاكس ئۆ هۆراس) شاعیر ‌و نوسەری شانۆنامەی ڕۆمانی لە دایك بووە كە خاوەنی چەندین بەرهەمی شیعریی ‌و شاكاری شانۆییە ‌و مێژووی ڕۆمەكانی تێدا تۆمار كردوون، هۆراس ساڵی 8ی پێش زایین كۆچی دوایی كردوە.
-    ڕۆژی 8ی كانونی یەكەمی ساڵی 940ی زایینی، (ئەبولعەباس محەمەد ڕازی بیللا) خەلیفەی بیستەمی عەباسییەكان كۆچی دوایی كردووە، كە یەكێك بوە لە خەلیفە بە ناوبانگەكانی دەوڵەتی عەباسی.
-    ڕۆژی 8ی كانونی یەكەمی ساڵی 1714، دەوڵەتی عوسمانی جەنگی لە دژی (ڤینیسیا) ڕاگەیاند ‌و هەردوو وڵات چوونە ناو شەڕێكی سەختەوە.
-    ڕۆژی 8ی كانونی یەكەمی ساڵی 1931، شۆڕشگێڕەكانی ناوچەی بارزان لە دژەهێرشێكدا بۆ سەر هێزە ئەمنییەكانی سەر بە حكومەتی عێراق قائیمقامی ئاكرێ‌ ‌و ژمارەیەك ئەفسەر ‌و پۆلیسیان دەستگیر كرد.
-    دوای هێرشكردنە سەر سەربازگەی (بیرل هاربەر) لەلایەن سوپای ژاپۆنەوە، ڕۆژی 8ی كانونی یەكەمی ساڵی 1941، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بە شێوەیەكی ڕەسمی بەشداریی لە جەنگی دووەمی جیهانیدا كرد ‌و چووە پاڵا بەرەی هاوپەیمانەكان ‌و جەنگی لە دژی بەرەی میحوەر راگەیاند.
-    ڕۆژی 8ی كانونی یەكەمی ساڵی 1958، یەكەم ژمارەی گۆڤاری (عەرەبی) لە میرنشینی كوەیت بڵاوكراوەتەوە كە گۆڤارێكی فیكریی ‌و ئەدەبی بوە.
-    ڕۆژی 8ی كانونی یەكەمی ساڵی 1966، هەریەكە لە ئەمریكا ‌و یەكێتیی سۆڤێت پەیماننامەیەكیان واژۆ كرد بە مەبەستی قەدەغەكردنی تاقیكردنەوەی ئەتۆمی لە ئاسماندا.
-    ڕۆژی 8ی كانونی یەكەمی ساڵی 1969، حكومەتی سوریا دەستی بەسەر پێداویستییەكانی كۆمپانیای نەوتی عێراقدا گرت، ئەوەش پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵاتەكەی ئاڵۆز كرد.
-    ڕۆژی 8ی كانونی یەكەمی ساڵی 1978، دانیشتوانی ئۆردوگای كەسنەزانی سەر بە پارێزگای هەولێر وەكو ناڕەزایەتییەك لە بەرامبەر سیاسەتەكانی حكومەتی عێراق لە بەرامبەر گەلی كورد ‌و نەبوونی خزمەتگوزاریی، خۆپیشاندانێكی فراوانیان لە دژی ڕژێمی بەعس ئەنجام دا.
-    ڕۆژی 8ی كانونی یەكەمی ساڵی 1987، یەكەم ڕاپەڕینی جەماوەریی گەلی فەڵەستین لە دژی دەوڵەتی ئیسرائیل دەستی پێكرد كە بە جەنگی بەرد ناسراوە.
-    دوای هەڵوەشانەوەی یەكێتیی سۆڤێت، ڕۆژی 8ی كانونی یەكەمی ساڵی 1991، پانزدە وڵات كە لە یەكێتیی سۆڤێت جیاببوونەوە یەكێتیی وڵاتە سەربەخۆكانیان ڕاگەیاند.
-    ڕۆژی 8ی كانونی یەكەمی ساڵی 2004، شەڕ و پێكدادان لە نێوان گەریلاكانی پەكەكە ‌و سوپای ئێراندا لە ناوچەی سەردەشتی خۆرهەڵاتی كوردستان ڕوویدا ‌و ژمارەیەك كوژراو و برینداری لێكەوتەوە.
-    ڕۆژی 8ی كانونی یەكەمی ساڵی 2007، (عەدنان ئیبراهیم) هونەرمەند ‌و دەرهێنەری سینەمایی ‌و تەلەفزیۆنیی عێراقی لە بەردەم نوسینگەكەی خۆیدا لە شاری دیمەشقی پایتەختی سوریا لەلایەن چەند كەسێكەوە پەلامار درا ‌و تیرۆر كرا.
-    ڕۆژی 8ی كانونی یەكەمی ساڵی 2011، موشیر (محەمەد حسێن تەنتاوی) سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سەربازیی لە میسر بڕیاریدا بە پێكهێنانی ئەنجومەنێكی ڕاوێژكاریی كە ئەركی هاوكاریكردنی ئەنجومەنی باڵای سەربازیی دەبێت بۆ ڕاییكردنی كاروبارەكانی وڵات ‌و ئامادەكاریی بۆ گواستنەوەی دەسەڵاتی میسر بۆ حكومەتی مەدەنی ‌و سەرۆكی نوێی وڵات.
-    ئەمڕۆ لە چەند وڵاتێكدا بۆنە ‌و جەژنی تایبەت یاد دەكرێنەوە ‌و بەڕێوە دەچن، لەوانەش (ڕۆژی دەستوور لە ڕۆمانیا، جەژنی دایك لە پەنەما، جەژنی ڕوناكییەكان لە فەرەنسا، جەژنی خاتوونی حەبلی پاكیزە لەلای كلێسای كاسۆلیكی)، هەر ئەمڕۆش لای ئایینزاكانی بودایی بە ڕۆژی بودهی ناسراوە كە زاراوەیەكی سانسكریتییە ‌و لای ژاپۆنییەكانیش پێی دەوترێت (جودوا) ‌و ساڵانە لە ڕۆژی 8ی كانونی یەكەمدا یاد دەكرێتەوە.