ڕۆژی 9ی كانونی یەكەم

پارێزگای سلێمانی

-    ڕۆژی 9ی كانونی یەكەمی ساڵی 914ی زایینی، هێزەكانی دەوڵەتی عەباسی بە فەرماندەیی (زەكا لاعور) چوونە ناو میسرەوە بە مەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی هەر مەترسییەك كە لەلایەن دەوڵەتی فاتمییەوە لەسەر میسر دروست ببێت.
-    ڕۆژی 9ی كانونی یەكەمی ساڵی 1917 ‌و لە میانی جەنگی یەكەمی جیهانیدا هێزەكانی سوپای بەریتانیا شاری قودسیان لە دەست سوپای عوسمانییەكان سەند ‌و داگیریان كرد.
-    ڕۆژی 9ی كانونی یەكەمی ساڵی 1931، بە هۆی گەمارۆدانی ناوچەی بارزان لەلایەن هێزەكانی سوپای عێراقەوە پێكدادانێكی سەخت لە نێوان بارزانییەكان ‌و سوپای عێراقدا ڕوویدا كە بە هۆیەوە دەیان سەربازی عێراقی كوژران ‌و دەیانی تریش بە دیل گیران.
-    ڕۆژی 9ی كانونی یەكەمی ساڵی 1946دا، نوسەر ‌و ئەدیب ‌و بیرمەندی لوبنانی (شەكیب ئەرسەلان) كۆچی دوایی كردووە كە چەندین پەڕتووك ‌و بڵاوكراوەی ئەدەبیی هەیە.
-    ڕۆژی 9ی كانونی یەكەمی ساڵی 1947، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بڕیاریدا شاری قودس بخرێتە ژێر چاودێرییەكی هەمیشەیی نێودەوڵەتییەوە.
-    ڕۆژی 9ی كانونی یەكەمی ساڵی 1961، لەلایەن دادگای ئیسرائیلەوە تاوانی هۆلۆكۆست ‌و كۆمەڵكوژیی جولەكەكان بە سەر (ئەدۆڵف ئایخمان)دا سەپێنرا كە یەكێك بووە لە سەركردەكانی نازییەتی ئەڵمانی لە سەردەمی دەسەڵاتی هێتلەردا ‌و دەستی لە كوشتنی جولەكەكاندا هەبووە.
-    ڕۆژی 9ی كانونی یەكەمی ساڵی 1987، وڵاتانی ئەندامی بازاڕی ئەوروپا پەیماننامەی (ماسترێخت)یان واژۆ كرد بە مەبەستی یەكسختنی ئاڵوگۆڕی ئابوریی ‌و دراوی هاوبەشی یەكێتیی ئەوروپا كە دواتر ‌و بە هۆیەوە یۆرۆ بە چاپ گەیەندرا ‌و ئێستا بووەتە دراوی هاوبەشی وڵاتانی ئەندامی یەكێتیی ئەوروپا ‌و بە یەكێك لە دراوە قورسەكانی جیهان ئەژمار دەكرێت.
-    ڕۆژی 9ی كانونی یەكەمی ساڵی 1997، لە باشوری كوردستان ژمارەیەك چەكداری نەناسراو پەلاماری كاروانێكی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێرانیان دا ‌و لە ئەنجامدا چەند بەرپرسێكی باڵای ئەو حزبە گیانیان لەدەست دا.
-    ڕۆژی 9ی كانونی یەكەمی ساڵی 2009، حكومەتێكی نوێ‌ لە ئوردن بە سەرۆكایەتیی (سەمیر زەید ڕەفاعی) پێكهێنرا ‌و شوێنی حكومەتەكەی (نادر زەهەبی)ی گرتەوە.
-    ئەمڕۆ لە كۆماری تەنزانیا ڕۆژی سەربەخۆییە ‌و ساڵانە لەم ڕۆژەدا ئاهەنگ ‌و مەراسیمی تایبەت بەو بۆنەیەوە ساز دەكرێت، لە وڵاتی پیرۆش بە ڕۆژی سوپا ناسراوە ‌و یادی دامەزراندنی سوپای ئەو وڵاتە دەكرێتەوە.