د.ئاسۆ هه‌ڵمه‌تی سه‌وزكردنی 400 دۆنمی گۆیژه‌ی ده‌ستپێكرد

پارێزگای سلێمانی

به‌بڕیاری پارێزگاری سلێمانی‌و بۆ جوانكردن‌و زیاتر سه‌وزكردنی شاخی گۆیژه‌، بڕیاره‌ 400 دۆنمی ئه‌و شاخه‌ سه‌وزبكرێت‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌ئاماده‌بونی دكتۆر ئاسۆ هه‌ڵمه‌تێك بۆ ئه‌و كاره‌ ده‌ستپێكرد.


به‌ئاماده‌بونی د.ئاسۆ فه‌ره‌یدون پارێزگاری سلێمانی‌و به‌شێك له‌ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌هه‌موو فراكسیۆنه‌كان‌و به‌ڕێوه‌به‌ری باخچه‌كانی سلێمانی، هه‌ڵمه‌تێك بۆ سه‌وزكردنی شاخی گۆیژه‌ له‌سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو، بڕیار وایه‌ 400 دۆنم سه‌وزبكرێت‌و له‌ئێستاشدا ده‌ستكراوه‌ به‌سه‌وزكردنی 55 دۆنمی ئه‌و شاخه‌، كه‌ بڕی چوار هه‌زار نه‌مامه‌.


بریاری سه‌وزكردنی شاخی گۆیژه‌ دوای نوسینی ناوی سلێمانی له‌سه‌ر ئه‌و شاخه‌و له‌ئێستاشدا دروستكردنی نه‌خشه‌ی كوردستاندێت، بڕیاره‌ له‌داهاتوو هه‌ڵمه‌ته‌كانی سه‌وزكردنی ئه‌و شاخه‌ به‌رده‌وامبێت.