مەراسمێك بۆ خوێندكارانی دەرچوونی زانكۆی سلێمانی بەڕێوەچوو، پارێزگاری سلێمانیش هیوای سەركەوتنی بۆ خوێندكارە دەرچوەكان خواست.
ڕۆژی پێنجشەممە 28/11/2019، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی بەشداریی كرد لە ئاهەنگی سی و چوارهەمین خولی دەرچوانی خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی، كە لەژێر چاودێریی بەڕێز وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیدا بەڕێوەچوو.
پارێزگاری سلێمانی لە وتەیەكدا پیرۆزبایی خەڵك و پارێزگای سلێمانیی گەیاندە بەڕێزان سەرۆكایەتیی زانكۆی سلێمانی و مامۆستایان و كارمەندان و خوێندكاران و كەسوكاری سەربەرزی خوێندكاران و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن.
لە مەراسیمەكەدا بەڕێزان وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم و ژمارەیەكی زۆر لە بەرپرسانی حكومیی و ئەكادیمییەكان و كەسوكاری خوێندكاران ئامادەی بوون و چەند چالاكییەكی جۆراوجۆر بەڕێوەچوون.
بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن و نوێترین هەواڵ و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:
https://twitter.com/SlemaniGov
https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/
https://www.facebook.com/slemanigov/
https://www.instagram.com/slemani_governorate/
https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber