كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە شاری داهێنەری ئەدەبیی

پارێزگای سلێمانی

كۆبوونەوەیەكی راوێژكاریی سەبارەت بە كاروبارەكانی ناساندنی سلێمانی وەكو شاری داهێنەری ئەدەبی لە دیوانی پارێزگای سلێمانی بەڕێوەچوو.
ڕۆژی پێنجشەممە 28/11/2019، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی سەرپەرشتیی كۆبوونەوەیەكی ڕاوێژكاریی تایبەت بە شاری سلێمانیی وەك شارێكی داهێنەری ئەدەبیی كرد.
لە كۆبوونەوەكەدا بە وردیی گفتوگۆ لەسەر پرۆژە و پێشنیاز و ڕەهەندەكانی تایبەت بە گەشەپێدانی ئەدەبیی و كەلتوریی و هەماهەنگییەكان لەگەڵ ڕێكخراوی یونسكۆ و وەزارەتی ڕۆشنبیریی و زانكۆ و ناوەندە ئەدەبیی و كەلتورییەكان كران.
لە كۆبونەوەكەدا بەڕێزان نوێنەری وەزارەتی رۆشنبیریی ‌و بەڕێوەبەری گشتیی رۆشنبیریی ‌و هونەری سلێمانی ‌و ژمارەیەك لە بەرپرسانی ئیداریی ئامادەی بوون.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber