مەراسیمێكی شایستە بۆ ماڵئاوایی لە شاعیری كۆچكردوو محەمەد عومەر عوسمان بەڕێوەچوو.
ئێوارەی ڕۆژی شەممە 30/11/2019، بە چاودێریی د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی؛ بنەماڵەی شاعیر ( محەمەد عومەر عوسمان)، بە هاوكاریی بەڕێوەبەرێتیی گشتیی ڕۆشنبیریی و هونەری سلێمانی و كەناڵی كوردسات و دەزگای ڕۆشنبیریی جەمال عیرفان، مەراسیمێكی شایستە بۆ ماڵئاوایی شاعیری غوربەت و پاییز ( محەمەد عومەر عوسمان) ڕێكخرا.
لە میانی مەراسیمەكەدا كە ژمارەیەكی زۆر لە بەرپرسانی حكومیی و ئەدەبدۆستان و كەسایەتییەكانی سلێمانی بەشدارییان تێدا كرد چەند چالاكییەك بەڕێوەچوون، پارێزگاری سلێمانی لە وتەیەكدا هاوخەمیی خۆی بۆ لەدەستدانی ئەو شاعیرە دەربڕی و بە خەسارەتێكی گەورەی لە قەڵەمدا.
بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن و نوێترین هەواڵ و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:
https://twitter.com/SlemaniGov
https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/
https://www.facebook.com/slemanigov/
https://www.instagram.com/slemani_governorate/
https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber