ڕۆژی 10ی كانونی یەكەم

پارێزگای سلێمانی

-    ڕۆژی 10ی كانونی یەكەمی ساڵی 1520، بانگخواز و پێشەوای ئایینی (مارتن لۆسەر كینگ) هەستا بە سوتاندنی بڕیارێكی كلێسای كاسۆلیكی كە تێیدا لەلایەن كلێساوە سەرزەنشت كرابوو بەوەی كە دژی دەسەڵاتی كلێسا ‌و ئایینی مەسیحییەتە.
-    ڕۆژی 10ی كانونی یەكەمی ساڵی 1901، بۆ یەكەمجار لە مێژوودا خەڵاتی نۆبڵا دابەشكرا كە لەلایەن (ئەلفرێد نۆبڵا)ەوە داهێنرا ‌و ساڵی 1896 كۆچی دوایی كرد، ئێستاش ساڵانە لەم ڕۆژەدا خەڵاتەكە بەسەر ئەو كەسانەدا دابەش دەكرێت كە بە هۆی داهێنانەكانیانەوە بۆ وەرگرتنی خەڵاتەكە دەپاڵێورێن.
-    بە هۆی سەركەوتنی چەكدارەكانی ناوچەی بارزان بەسەر هێزەكانی حكومەتی عێراقدا ‌و كوشتن ‌و بەدیلگرتنی چەندین ئەفسەر ‌و سەرباز، ڕۆژی 10ی كانونی یەكەمی ساڵی 1931 فڕۆكە جەنگییەكانی ئینگلیز بۆ هاوكاریكردنی سوپای عێراق بۆردومانی ناوچەی بارزانیان كرد.
-    ڕۆژی 10ی كانونی یەكەمی ساڵی 1948، كۆمەڵەی گشتیی ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان جاڕنامەی گەردونیی مافەكانی مرۆڤی ڕاگەیاند ‌و داوای لە وڵاتانی جیهان كرد پابەندبن بە بەندەكانی جاڕنامەكەوە ‌و مافەكانی مرۆڤ بپارێزن.
-    ڕۆژی 10ی كانونی یەكەمی ساڵی 1984، نەتەوەیەكگرتووەكان ڕێككەوتننامەی بەرەنگاربوونەوەی ئەشكەنجەدانی ڕاگەیاندووە بە مەبەستنی نەهێشتنی ئەشكەجە ‌و چەوساندنەوە  لەناو گرتووخانە ‌و زیندانەكاندا.
-    ڕۆژی 10ی كانونی یەكەمی ساڵی 1991، كۆمەڵەی جوگرافیای سیاسیی جیهانی بەریتانیا كە سەر بە زانكۆی (كامبرێج)ە، بە شێوەیەكی ڕەسمی دانی بە ئاڵای كوردستاندا نا وەكو ئاڵای نەتەوەی كورد ‌و ئەو هەنگاوەش لەلایەن كوردەوە پێشوازییەكی گەرمی لێكرا.
-    ڕۆژی 10ی كانونی یەكەمی ساڵی 1991، كۆمەڵەی كەلەپوری كوردی دامەزراوە كە ئامانجی پاراستنی كەلەپور ‌و فەرهەنگی كوردییە.
-    بە مەبەستی جێبەجێكردنی ڕێككەوتننامەی ئۆسڵۆ كە لە نێوان ئیسرائیل ‌و عەرەبەكاندا واژۆ كرابوو، ڕۆژی 10ی كانونی یەكەمی ساڵی 1995 سوپای ئیسرائیل لە ناوچەی نابلوس پاشەكشەی كرد.
-    لە چوارچێوەی بڕیاری 986ی ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان كە بە بڕیاری (نەوت بەرامبەر بە خۆراك) ناسرابوو، ڕۆژی 10ی كانونی یەكەمی ساڵی 1996 بۆ یەكەمجار نەوتی عێراق لە ڕێی بەندەری جەیهانی توركیاوە ڕەوانەی بازاڕەكانی جیهان كرا، بەوەش كۆتایی بەو ئابڵوقە ئابورییە هات، كە ماوەی شەش ساڵا بوو خرابووە سەر عێراق.
-    بەرەی ئۆپۆزسیۆنی لوبنانی ڕۆژی 10ی كانونی یەكەمی ساڵی 2006، خۆپیشاندانێكی جەماوەریی یەك ملیۆن كەسیی لە دژی حكومەت لەناو شاری بەیروتی پایتەخت ڕێكخست ‌و تێیدا داوای پێكهێنانی حكومەتێكی بنكەفراوان ‌و تەكنۆكرات كرا.
-    ڕۆژی 10ی كانونی یەكەمی ساڵی 2010، زانای كیمیازانی ئەمریكی (جۆن فین) كۆچی دوایی كردووە كە بە هۆی خزمەتە زۆرەكانی بە زانست ‌و مرۆڤایەتی ساڵی 2002 خەڵاتی نۆبڵی لە بواری كیمیادا پێبەخشراوە.
-    ئەمڕۆ لە تایلەند جەژنی دەستوورییە ‌و ئاهەنگی بەرفراوان بەڕێوەدەچێت، هەروەها ساڵانەش لە مڕۆدا خەڵاتی نۆبڵا بەسەر ئەو كەسانەدا دابەش دەكرێت كە خەڵاتەكەیان بردووەتەوە، هەر ئەمڕۆش ڕۆژی جیهانیی مافەكانی مرۆڤە كە ساڵانە لەم ڕۆژەدا یادی دەكرێتەوە، ئەم ڕۆژەش بۆیە دەستنیشان كراوە وەكو ڕێزلێنانێكە لە بڕیاری كۆمەڵەی گشتیی ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان.