كۆمەڵەی هونەرە جوانەكان یادی یۆبیلی زێڕین دەكاتەوە

پارێزگای سلێمانی

پارێزگاری سلێمانی پێشوازی لە وەفدێكی كۆمەڵەی هونەرە جوانەكانی سلێمانی دەكات ‌و پشتوانیی پارێزگایان بۆ دووپات دەكاتەوە.
ڕۆژی دووشەممە 2/12/2019، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە دیوانی پارێزگادا پێشوازیی كرد لە بەڕێزان سەرۆك و ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبردنی كۆمەڵەی هونەرەجوانەكانی سلێمانی ‌و كۆبوونەوە.
بڕیارە ڕۆژی ٢٨ی ئەم مانگە كۆمەڵەی هونەرە جوانەكان یادی یۆبیلی زێڕینی دامەزراندنی كۆمەڵەكە بكاتەوە،  وەفدی میوان سوپاسی پارێزگای سلێمانییان كرد بۆ پشتیوانییەكانی لە ئەدەب ‌و هونەر ‌و خزمەتكردنی پایتەختی رۆشنبیری.
لە دیدارێكدا پارێزگاری سلێمانی پیرۆزبایی و سوپاس و پێزانین و پشتیوانیی خۆی بۆ دەربڕین بۆ ئەو هەموو كار و چالاكییە هونەرییە شایستانەی كە لە ماوەی (٥٠) ساڵی ڕابردوودا خۆنەویستانە و بەهرەمەندانە پێشكەشیان بە كایەی هونەریی كوردستان و مرۆڤایەتی كردووە.
بەڕێز پارێزگار پشتیوانیی تەواوی پارێزگای سلێمانیشی دەربڕی بۆ بەڕێوەبردنی یادی یۆبیلی زێڕینی كۆمەڵەی هونەرە جوانەكانی سلێمانی، بڕیارە لە یادەكەدا چەندین چالاكیی هونەریی ‌و كەلتووریی جۆراوجۆر بەڕێوەبچن.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber