لە میانی چالاكییەكانی هەفتەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیدا پانێلێكی تایبەت بە چۆنێتیی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بەڕێوەچوو، پارێزگاری سلێمانیش پشتیوانیی پارێزگاكەی بۆ پانێلەكە و گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ رێگرتن لە گەندەڵی دووپات كردەوە.
رۆژی سێشەممە 3/12/2019، لە هۆڵی كۆلێژی یاسای زانكۆی سلێمانی پانێلێكی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بە هاوبەشیی سەنتەری لێكۆڵینەوەی یاسایی و رامیاری سەر بە كۆلێژی یاسای زانكۆی سلێمانی و دەستەی دەسپاكیی هەرێم بە دروشمی (بۆ نەهێشتنی گەندەڵی...تۆش هاوكاربە) بەڕێوەچوو.
لە میانی پانێلەكەدا كە بەڕێزان سەرۆكی دەستەی دەسپاكیی هەرێم و سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و ژمارەیەكی زۆر لە بەرپرسانی حكومیی و پسپۆڕانی یاسایی و ئەكادیمییەكان و مامۆستایانی زانكۆ و خوێندكاران و نوێنەری رێكخراوەكان ئامادەی بوون، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی وتەیەكی پێشكەش كرد.
بەڕێز پارێزگار ئاماژەی بەوەدا، گەندەڵی مەترسییەكی گەورەیە و هۆكارێكی سەرەكییە بۆ دواكەوتنی هەر وڵاتێك، بۆیە پێویستە هەموو لایەك هاوكار بن بۆ بەرگرتن لەو بابەتە، وتیشی: وەكو پارێزگای سلێمانی پشتیوانیی لە هەر هەوڵ و ماندووبوونێك دەكەن كە ئامانج لێی بەرگرتن بێت لە گەندەڵی.
لە پانێلەكەدا كۆمەڵێك كەسی ئەكادیمی و بەرپرسی ئیداریی بەشدارییان كرد و بڕیارە چەند توێژینەوەو راپۆرتێكی تایبەت بە پرسی گەندەڵی و چۆنێتیی رووبەڕووبوونەوەی پێشكەش بكرێن.
بۆ بینینی دەقی وتاری بەڕێز د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە میانی پانێلی هەفتەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیدا، كلیك لەم لینكە بكە:
https://www.youtube.com/watch?v=jB6_rHDECco
بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن و نوێترین هەواڵ و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:
https://twitter.com/SlemaniGov
https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/
https://www.facebook.com/slemanigov/
https://www.instagram.com/slemani_governorate/
https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber