پارێزگار خوێندنگەكانی سلێمانی بەسەر دەكاتەوە

پارێزگای سلێمانی

بەمەبەستی لەنزیكەوە ئاگاداربون لەچۆنیەتی بەڕێوەچونی پرۆسەی خوێندن‌و بەدواداچون بۆ داواكارییەكانی ڕەوشی پەروەردەی شارەكە، پارێزگاری سلێمانی‌و بەڕێوەبەری‌ پەروەردە، سەردانی بەشێك لەخوێندنگاكانیانكرد.

بەمەبەستی لەنزیكەوە ئاگاداربون لەڕەوشی خوێندن لەخوێندنگەكان، د.ئاسۆ فەریدون پارێزگاری سلێمانی‌ و دڵشاد عومەر بەڕێوەبەرانی گشتی پەروەردە‌ی سلێمانی‌و بەشێك لەبەرپرسانی پەروەردەی شارەكە، سەردانی چەند باخچەو قوتابخانەو خوێندنگەی ناو سەنتەری شاریان كرد.

لەسەردانەكەدا دەركەوتووە، كە بەشێوەیەكی گشتی دۆخی ئاسایی خوێندن‌و ئاستی قوتابیان مایەی خۆشحاڵی هەمووان بووە، هەریەك لەپارێزگاری سلێمانی‌و بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەش، سوپاسی سەرجەم مامۆستایان‌و فەرمانبەرانیان كردووە،كە لەمكاتی قەیرانی داراییەدا بەو شێوەیە كارەكانیان ڕادەپەڕێنن ‌و وێڕای ئەو دۆخە ناهەموارەی ناوچەكەی گرتۆتەوە، ئەوان دڵسۆزانە بەرژەوەندی قوتابی‌و پرۆسەی پەروەردە‌و فێركردنیان پێش بەرژەوەندی خۆیان خستووە.

هەر لەو سەردانەدا چەندین داواكاری‌و پێشنیازكراوە بۆ باشتر بەڕێوەچونی ڕەوشی پەروەردە، لای خۆیەوە پارێزگاری سلێمانی بەڵێنی هاوكاری‌و چارەسەر‌و پڕكردنەوەی كێشە‌و كەموكورتییەكانی بەو خوێندنگانە داوە.