گفتوگۆ لەسەر پرۆژەكانی (GIZ) دەكرێت

پارێزگای سلێمانی

  بەڕێوەبەری نوسینگەی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكانی سلێمانی، پێشوازی كرد لە نوێنەری نوێی دامەزراوەی ئەڵمانی بۆ هاریكاری نێودەوڵەتی(GIZ) لە سلێمانی و وەفدێكی رێكخراوەكە.

لەمیانەی پێشوازییەكەدا بەڕێوەبەری نوسینگەی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان و نوێنەری نوێی (GIZ) گفتوگۆیان كرد سەبارەت بە پرۆژەو كارەكانی رێكخراوەكە بۆ ئاوارەكان و دانیشتوانی خانەخۆێ، بەتایبەت پرۆژەی هەلی كار كە رێكخراوەكە بە بەردەوامی كاری لەسەر دەكات.