وەفدێكی هەنگاریا لەگەڵ نوسینگەی هەماهەنگی قەیرانەكان كۆبوونەوە

پارێزگای سلێمانی

عومەر محەمەدئەمین جێگری پارێزگاری سلێمانی و سەرپەرشتیاری نوسینگەی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان، بە ئامادەبوونی باباڕەسوڵ غەفور بەرێوەبەری نوسینگەی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكانی سلێمانی، پێشوازیان كرد لە وەفدێكی حكومەتی هەنگاری و رێكخراوی (HIA) هەنگاری و رێكخراوی(REACH).

لە كۆبوونەوەیەكدا هەردوولا گفتوگۆیان كرد لەسەر ئەو پلان و پرۆژە نوێیانەی كە رێكخراوی (HIA) هەنگاری بەنیازە لە سلێمانی جێبەجێیان بكات.

بەتایبەت پرۆژەی (قودرەی 2) كە تایبەتە بە هاوكاریكردنی بوژاندنەوەی كەرتی كشتوكاڵ  و دۆزینەوەی كار لەم كەرتەدا بۆ ئاوارەكان و خەڵكی خانەخوێ.