كێشەی خوێندنگەیەكی ئاوارەكان لەگەرمیان چارەسەر دەكرێت

پارێزگای سلێمانی

باباڕەسوڵ غەفور بەرێوەبەری نوسینگەی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكانی سلێمانی، پێشوازیكرد لە وەفدێكی نوێنەرایەتی پەروەردەی عیراق كە پێكهاتبوون لە رەباح حەسەن عەلی بەرێوەبەری نوێنەرایەتی ئاوارەكان لە پەروەردەی عیراق و د.عەلی تالب بەرپرسی یەكەی یاسایی و عەبدول قادر ساڵح راوێژكاری قانوونی.

لە دیدارێكدا بەڕێوەبەری نوسینگەی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكانی سلێمانی و وەفدی وەزارەتی پەروەردەی عیراق، گفتوگۆیان كرد لەسەر كەموكوڕی خوێندنگەی ناوەندی ئاوارەكان لە گەرمیان، كە بەهۆی نەبوونی كورسی و رەحلەوە خوێندكارەكان ناچارن لەسەر زەوی دابنیشن.

وەفدی پەروەردەی عیراق بەڵێنی چارەسەری كێشەكەو دابینكردنی پێداویستییەكانی ئەو خوێندنگەیان دا بە زووترین كات.