كۆنفرانسێكی تایبەت بە یەكسانیی جێندەری بەڕێوەدەچێت

پارێزگای سلێمانی

كۆنفرانسێك لەلایەن سەنتەرەكانی یەكسانیی جێندەری بەڕێوەدەچێت ‌و پارێزگاری سلێمانیش هیوای سەركەوتنیان بۆ دەخوازێت.
ڕۆژی پێنجشەممە 5/12/2019، بە ئامادەبوونی بەڕێزان جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم و وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی باڵای كاروباری خانمان، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی بەشداریی كرد لە كۆنفرانسی سەنتەرەكانی یەكسانیی جێندەری لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان.
لە میانی مەراسیمەكەدا كە ژمارەیەكی زۆر لە بەرپرسانی حكومیی ‌و كەسایەتییەكان ‌و نوێنەری رێكخراوەكان ‌و ئەكادیمییەكان ئامادەی بوون، چەند چالاكییەكی جۆراوجۆر بەڕێوەچوون.
پارێزگاری سلێمانی دەستخۆشیی لە رێكخەرانی مەراسیمەكە كرد ‌و هیوای سەركەوتنی بۆ بەشداربوان خواست، پشتیوانیی پارێزگاشی بۆ دووپات كردنەوە لە پێناو خزمەتی گشتیدا.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber