هەڵمەتێكی نەمامناشتن لە رۆژی جیهانیی خاكدا

پارێزگای سلێمانی

xلە رۆژی جیهانیی خاكدا هەڵمەتێكی نەمامناشتن بەڕێوەدەچێت ‌و پارێزگاری سلێمانیش خەڵاتی خوێندكارانی ئامادەیی كشتوكاڵ دەكات.
ڕۆژی پێنجشەممە 5/12/2019، لە ڕۆژی جیهانیی خاكدا د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی پێشوازیی كرد لە بەڕێزان مامۆستایان و خوێندكارانی ئامادەیی كشتوكاڵی سلێمانی، دواتر لە هەڵمەتێكی شایستەدا دە نەمام كە لەلایەن خوێندكارانەوە پەروەردە كرابوون، پێشكەش بە پارێزگا كران و بەهاوبەشی لە نێوان خوێندكار و باخەوان و مامۆستایان و پارێزگاردا چێندران.
پارێزگاری سلێمانی چەند دیارییەكی كاری دەستیی ئەو ژنە جوامێرانەی پێشكەش كردن، كە لە میانی كۆنفرانسی سەنتەرەكانی یەكسانیی جێندەریدا لە سلێمانی بۆ هاندانیان پشتیوانیی كرابوون، پێشكەش بە خوێندكارانی ئامادەیی كشتوكاڵی سلێمانی كرد ‌و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber