خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشرێتە خەمخۆرانی پەروەردە
مەراسیمێكی شایستە بۆ رێزلێنان لە خەمخۆرانی بواری پەروەردە بەڕێوەدەچێت و پارێزگاری سلێمانیش جەخت دەكاتەوە، گرنگیدان بە پەروەردە و فێركردن گرنگترین فاكتەرە بۆ بەرەوپێشچوونی كۆمەڵگە.
پاشنیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە 5/12/2019، بە چاودێریی د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی و بەسەرپەرشتیی بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی و بەئامادەبوونی بەڕێزان سەرۆك و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و ژمارەیەكی زۆر لە مامۆستایان و خەمخۆرانی بواری پەروەردە و قوتابیان و كەسوكارەكانیان و كەسایەتیی و رۆشنبیرانی سنوری شاری سلێمانی، بە دروشمی (دڵسۆزانی پەروەردە ئایندەی نیشتیمان دەنەخشێنن)، مەراسیمێكی گەورە لە هۆڵی پارێزگای سلێمانی بەڕێوەچوو.
لە میانی مەراسیمەكەدا خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە خەمخۆرانی پرۆسەی پەروەردە و فێركردن و دوو بەڕێوەبەری نمونەییش دەستنیشان كران و خەڵات كران، هەروەها لە مەراسیمەكەدا چەندین چالاكیی جۆراوجۆر لەلایەن قوتابیانەوە بەڕێوەچوون.
بەڕێز پارێزگاری سلێمانی لە وتەیەكدا هیوای سەركەوتنی بۆ قوتابیان و مامۆستایان خواست و ئاماژەی بەوە كرد، گرنگیدان بە بواری پەروەردە و فێركردن گرنگترین فاكتەرە بۆ بەرەوپێشچوونی كۆمەڵگە، دەستخۆشیشی لە رێكخەرانی مەراسیمەكە كرد.
بۆ بینینی دەقی وتارەكەی بەڕێز پارێزگاری سلێمانی كلیك لەم لینكە بكە:
https://www.youtube.com/watch?v=QGBG-I7IRfU
بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن و نوێترین هەواڵ و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:
https://twitter.com/SlemaniGov
https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/
https://www.facebook.com/slemanigov/
https://www.instagram.com/slemani_governorate/
https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber