رێز لە خاوەن بەهرە تایبەتەكان دەنرێت

پارێزگای سلێمانی

فیستیڤاڵێك بۆ خەڵاتكردنی خاوەن بەهرە تایبەتەكان بەڕێوەدەچێت، پارێزگاری سلێمانیش دەستخۆشی لە رێكخەرانی مەراسیمەكە دەكات.
ڕۆژی شەممە 7/12/2019، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی بەشداریی كرد لە فێستیڤاڵی دابەشكردنی خەڵاتی خاوەن بەهرە تایبەتەكان، كە لەلایەن بەڕێوەبەرێتیی گشتیی چاودێریی و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتیی پارێزگای سلێمانییەوە بە پشتیوانیی چەند كۆمپانیایەكی كەرتی تایبەت ڕێكخرابوو.
لە میانی مەراسیمەكەدا كە بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆر لە بەرپرسانی حكومیی ‌و كەسایەتیی ‌و كەسوكاری خاوەن بەهرە تایبەتەكان ‌و  جەماوەرێكی زۆر بەڕێوەچوو چەند چالاكییەكی جۆراوجۆر رێكخران ‌و خەڵات بەسەر ژمارەیەك بەهرەمەنددا دابەش كرا.
پارێزگاری سلێمانی دەستخۆشیی لە رێكخەرانی فێستیڤاڵەكە كرد ‌و هیوای سەركەوتنیشی بۆ بەشداربوان خواست، ئاماژەی بەوەشدا رێكخستنی ئەو جۆرە مەراسیمانە گرنگن بۆ رێزلێنان لەو كەسانەی كە خاوەنی بەهرەی تایبەتن ‌و پێویستیان بە پشتیوانیی هەیە.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber