كۆبوونەوەیەك بۆ پشتیوانیی لە خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان

پارێزگای سلێمانی

كۆبوونەوەیەكی فراوان بۆ پشتوانیكردنی لایەنە پەیوەندیدارەكان لە خزمەتكردنی زیاتری خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان بەڕێوەدەچێت، پارێزگاری سلێمانیش پشتیوانیی پارێزگا بۆ هەر هەنگاوێك دەردەبڕێت كە ئامانج لێی خزمەتكردنی ئەو توێژە بێت.
ڕۆژی یەكشەممە 8/12/2019، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی بە ئامادەبوونی بەڕێزان سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ‌و ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا و بەڕێوەبەری گشتیی چاودێریی و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتیی سلێمانی و فەرمانگە پەیوەندیدارەكان، بەشداریی كرد لە كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە كاراكردن و هەماهەنگیكردن بۆ جێبەجێكردنی یاسای ژمارە (٢٢)ی ساڵی ٢٠١١ی تایبەت بە خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان.
لە میانی كۆبوونەوەكەدا كە ژمارەیەكی زۆر لە بەرپرسانی حكومیی ‌و كەسایەتییەكان ‌و نوێنەری رێكخراوەكانی بواری مافەكانی كەمئەندامان ئامادەی بوون ئاماژە بەوە كرا، پێویستە هەموو تواناكان یەكبخرێن لە پێناو خزمەتكردنی زیاتری خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان.
كۆبوونەوەكە بە ناونیشانی (سلێمانی بەرەو ئامانجی باشترین ژینگە بۆ هاووڵاتیانی خاوەن پێداویستیی تایبەت) لە هۆتێل تایتانیك بەڕێوەچوو، بەڕێز پارێزگاری سلێمانی لە وتەیەكدا ئامادەیی پارێزگای سلێمانیی بۆ هەموو پشتیوانییەكی لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ خزمەتكردنی زیاتری خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان دەربڕی.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber