هەڵمەتی سەوزكردنی سلێمانی بەردەوامە

پارێزگای سلێمانی

پارێزگای سلێمانی بەردەوامە لە هەڵمەتی سەوزكردنی ناوچە جیاجیاكانی سنوری پارێزگا ‌و لەو چوارچێوەیەشدا چەند چالاكییەكی بەڕێوەچوون.
رۆژی یەكشەممە 8/12/2019، بەسەرپەرشتیی ڕاستەوخۆی د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی هەڵمەتی سەوزكردنی شوێنە جیاجیاكانی پارێزگای سلێمانی و ناو تەلاری پارێزگا بەردەوامە، لە چالاكییەكی نوێدا بە پشتیوانیی كۆمپانیای گاردینیا بە سوپاسەوە بەشێك لە نهۆمەكانی ناو پارێزگای سلێمانی سەوز كران.
لەلایەكی ترەوە (١٥٠) نەمام بۆ خوێندكارانی كۆلێژی كارگێڕیی و ئابوریی زانكۆی سلێمانی لەلایەن پارێزگاری سلێمانییەوە دابین كران، لە ڕۆژانی داهاتووشدا بە پشتیوانیی قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتیی ژینگەی سلێمانی و بەشێك لە كۆمپانیا و ڕێكخراوە مەدەنییەكان و خوێندنگە و پەیمانگەكان هەڵمەتێكی فراوانی نەمامچاندن لە ناو سلێمانی و شاخەكانی گۆیژە و ئەزمەڕ و ڕێگا سەرەكییەكانی ناوەوە و دەرەوەی شارەكان و باخچەكاندا دەست پێ دەكات.
ئەوەش لە كاتێكدایە ماوەیەك هەڵمەتێكی فراوان بۆ سەوزكردنی ناوچە جیاجیاكانی سنوری پارێزگای سلێمانی بەڕێوەدەچێت ‌و پارێزگاری سلێمانیش ئامادەیی پیشانداوە بۆ هەر هەنگاوێك لە پێناو سەوزكردنی سنوری پارێزگا لەپێناو پاكڕاگرتنی ژینگە.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber