پارێزگای سلێمانی پەیكەری ئیداریی رێكدەخاتەوە

پارێزگای سلێمانی

لیژنەی پێداچوونەوە بە پەیكەری ئیداریی پارێزگای سلێمانی ‌و چۆنێتیی رێكخستنەوەی پەیكەرەكەی كۆبوونەوەیەك ساز دەكات ‌و بڕیار دەدات بە پێكهێنانی دوو لیژنەی تایبەت بەو پرسە.
لەسەر فەرمانی بەڕێز د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی بە ژمارە 19/15331 لە 18/11/2019، لیژنەیەكی حەوت كەسی بە سەرۆكایەتیی بەڕێز (ئەحمەد عەلی) جێگری پارێزگار بۆ كاروباری هونەریی ‌و بە ئەندامێتیی چەند بەرپرسێكی ئیداریی پارێزگا پێكهێنراوە ‌و رۆژی دووشەممە 9/12/2019 كۆبوونەوەیەكی بۆ ئەو بابەتە ئەنجام دا.
لە میانی كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ كرا لە بارەی چۆنێتیی رێكخستنەوەی پەیكەریی ئیداریی پارێزگای سلێمانی ‌و بڕیار درا بە پێكهێنانی دوو لیژنەی فەرعی بۆ ئەوەی میلاكات ‌و پەیكەری ئیداریی بەڕێوەبەرێتیی ‌و بەش ‌و هۆبەكان رێكبخرێنەوە، بە شێوەیەك كە كەموكورتییەكان چارەسەر بكرێن ‌و پەیكەریی نوێی ئیداریی بە شێوەیەكی باش دابڕێژرێت.
بەڕێز جێگری پارێزگار بۆ كاروباری هونەریی راگەیاند، هەوڵ دەدەن بە زووترین كات گفتوگۆ لەگەڵ بەڕێوەبەر ‌و لێپرسراوی هەموو بەڕێوەبەرێتیی ‌و بەش ‌و هۆبەكان ئەنجام بدەن بۆ ئەوەی لە ماوەیەكی كەمدا پەیكەرە ئیدارییە نوێیەكە ئامادە بكرێت.  

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber