وەرزشكارە دێرینەكانی سلێمانی خەڵات دەكرێن

پارێزگای سلێمانی

مەراسیمێك بۆ خەڵاتكردنی دەستەیەك لە وەرزشكارە دێرینەكانی سلێمانی بەڕێوەدەچێت، پارێزگاری سلێمانیش پشتوانیی پارێزگا بۆ گرنگیپێدان ‌و پەرەپێدانی كەرتی وەرزش دووپات دەكاتەوە.
ڕۆژی دووشەممە 9/12/2019، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی بەشداریی كرد لە مەراسیمێكی تایبەت بە خەڵاتكردنی دەستەیەك لە بەڕێزان وەرزشكارە دێرینەكانی شاری سلێمانی، كە لەلایەن رێكخراوی وەرزشكارە دێرینەكانی كوردستانەوە رێكخرابوو.
لە میانی مەراسیمەكەدا كە ژمارەیەكی زۆر لە بەرپرسانی حكومیی ‌و كەسایەتییەكان ‌و وەرزشوانان ئامادەی بوون، چەند چالاكییەكی جۆراوجۆر بەڕێوەچوون ‌و خەڵات بەسەر ژمارەیەك وەرزشكاری دێریندا دابەش كرا، كە خزمەتیان بە كەرتی وەرزش كردوە ‌و لە پێناو بەرەوپێشبردنی بواری وەرزشدا بۆ ماوەی چەندین ساڵ ماندوو بوون.
لە وتەیەكدا بەڕێز پارێزگار سوپاس و پێزانینی پارێزگای سلێمانیی گەیاند بە هەموو ئەم بەڕێزانە و پشتیوانیی پارێزگای سلێمانیشی بۆ پەرەپێدانی كەرتی وەرزش و خزمەتكردنی وەرزشكارە دێرینەكان دووپاتكردەوە.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber