ڕۆژی 14ی كانونی یەكەم

پارێزگای سلێمانی

-    ڕۆژی 14ی كانونی یەكەمی ساڵی 1799ی زایینی، (جۆرج واشنتۆن) یەكەم سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا كۆچی دوایی كردووە، كە ڕۆڵی زۆری هەبووە لە ئازادكردنی ئەمریكا لە ژێر دەستی ئینگلیزەكان ‌و یەكخستنی ناوچەكانی ویلایەتە یەكگرتووەكان.
-    ڕۆژی 14ی كانونی یەكەمی ساڵی 1814، میر (محەمەدی ڕەواندزی) ناسراو بە پاشای كۆر بە هێزێكی گەورەوە هێرشی كردە سەر ناوچەی هاودییان بە مەبەستی لەناوبردنی (تەمر خان)ی مامی كە تۆمەتی هەڵگەڕانەوەی خستبووە پاڵی، بۆیە تەمرخان ‌و یاوەرەكانی پەنایان بۆ قەڵای شیتنە برد.
-    ڕۆژی 14ی كانونی یەكەمی ساڵی 1824، (بییر شاڤان)ی وێنەكێشی بەناوبانگی فەرەنسا ‌و جیهان لە دایك بووە كە لە ماوەی ژیانیدا چەندین تابلۆ ‌و بەرهەمی بەپێزی هونەریی نەخشاندوە ‌و لە پاش خۆیشی چەندین تابلۆی بە نرخی بەجێهێشتووە.
-    ڕۆژی 14ی كانونی یەكەمی ساڵی 1901، ماركۆنی سەركەوتنی بە دەست هێنا لە دروستكردنی ئامێری بێتەلدا ‌و بۆ یەكەمجار ئامێرەكەی تاقیكردەوە كە بە شۆڕشێكی گەورە لە قەڵەم درا لە بواری گەیاندندا.
-    ڕۆژی 14ی كانونی یەكەمی ساڵی 1911، (ڕواڵد ئامندسۆن) دۆزەرەوەی نەرویژی لەگەڵا چەند هاوكارێكیدا توانییان بگەنە جەمسەری باشوری گۆی زەوی.
-    ڕۆژی 14ی كانونی یەكەمی ساڵی 1914، (شێخ عەبدولسەلامی بارزان) ‌و دوو سەرۆكی ڕێكانییەكان لەلایەن دەسەڵاتدارانی عوسمانییەوە لە سێدارە دران.
-    بە هۆی ئەوەی لە میانی جەنگی دووەمی جیهانیدا پەلاماری (فینلەندە)ی دابوو، ڕۆژی 14ی كانونی یەكەمی ساڵی 1939، ڕێكخراوی كۆكمەڵەی گەلان (عوسبەتولئومەم) بڕیاریدا یەكێتیی سۆڤێت لە ئەندامێتیی ئەو ڕێكخراوەدا بلۆك بكات.
-    ڕۆژی 14ی كانونی یەكەمی ساڵی 1950، كۆمەڵەی گشتیی ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان ڕەزامەندیی پیشاندا لەسەر پێكهێنانی كۆمسیۆنی باڵای نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ كاروباری پەنابەران بە مەبەستی كارئاسانی بۆ كۆچبەر ‌و پەنابەر ‌و ئاوارەكان ‌و چارەسەركردنی كێشەكانیان لە سەرتاسەری جیهاندا.
-    ڕۆژی 14ی كانونی یەكەمی ساڵی 1987، بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی لەسەر دەستی (ئەحمەد یاسین) پێكهێنراوە كە رێكخراوێكی ئایینییە ‌و داوای رزگاركردنی خاكی فەڵەستین دەكات لە دەستی ئیسرائیل.
-    ڕۆژی 14ی كانونی یەكەمی ساڵی 2002، كۆنگرەیەكی فراوان بۆ ئۆپۆزسیۆنی عێراق لە شاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا ساز كرا كە كورد بەشدارییەكی گەورەی هەبوو تێیدا ‌و پلان بۆ دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس داڕێژرا.
-    ڕۆژی 14ی كانونی یەكەمی ساڵی 2003، (پەروێز موشەڕەف)ی سەرۆكی پاكستان لە سێهەمین هەوڵی تیرۆركردن ڕزگاری بوو، كە بزووتنەوەی تاڵیبانی بە هەوڵەكە تۆمەتبار كرد.
-    ڕۆژی 14ی كانونی یەكەمی ساڵی 2008، (جۆرج بوش) سەرۆكی پێشووتری ئەمریكا گەیشتە شاری بەغداد ‌و لەگەڵا (نوری مالكی) سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕێككەوتننامەی ئەمنیی نێوان بەغداد ‌و واشنتۆنیان واژۆ كرد.
-    ڕۆژی 14ی كانونی یەكەمی ساڵی 2009، سەركردەكانی وڵاتانی ئەنجومەنی هاریكاریی كەندا و لە میانی كۆبوونەوەیەكیاندا كە لە میرنشینی كوەیت ئەنجامیان دابوو پرۆژەی پێكەوەبەستنی تۆڕی كارەبای وڵاتانی ناوچەكەیان كردەوە.
-    ڕۆژی 14ی كانونی یەكەمی ساڵی 2009، (ڕەفعەت جبریل) بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگریی گشتیی میسر گیانی لە دەست داوە، كە یەكێك بوە لە كەسایەتییە دیارەكانی بواری هەواڵگریی لە ناوچەكەدا.
-    ئەمڕۆ لە فەڵەستین بە ڕۆژی مامۆستا ناسراوە ‌و تێیدا مەراسیمی تایبەت بە ڕێزلێنان لە مامۆستایان ساز دەكرێت، هەر ئەمڕۆش بە ڕۆژی جەمسەری باشوور ئەژمار دەكرێت.