پرسی ئاوه‌دانی سلێمانی تاوتوێ ده‌كرێت

پارێزگای سلێمانی

بۆ ئاگاداربون له‌ئاوه‌دانی سلێمانی‌و گفتوگۆكردن له‌باره‌ی ئه‌و پڕۆژانه‌ی وه‌ك‌و خۆی ماونه‌ته‌وه‌، پارێزگاری سلێمانی‌و وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له‌بینای پارێزگای سلێمانی كۆبونه‌وه‌.


دكتۆر ئاسۆ فه‌ره‌یدون پارێزگاری سلێمانی‌و سه‌ردار قادر جێگری پارێزگار له‌بینای پارێزگای سلێمانی پێشوازیانكرد له‌دكتۆر ده‌رباز كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم، له‌دیدارێكدا باسیان له‌چۆنییه‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی زیاتری شاری سلێمانی‌و ده‌وروبه‌ری كرد.


له‌ته‌وه‌رێكی تری كۆبونه‌وه‌كه‌یاندا، باس له‌و پڕۆژانه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ كرا، كه‌ له‌سنوره‌كه‌ وه‌ك‌و خۆی ماوه‌نه‌ته‌وه‌، پرسی هه‌وڵدان بۆ به‌زووی ته‌واوكردنی خرایه‌ ژێر باس‌و جه‌خت له‌وه‌كرایه‌وه‌، له‌هه‌ر ده‌رفه‌ت‌و چاره‌سه‌ركردنێكی قه‌یرانی داراییدا، دوباره‌ هه‌وڵ بۆ به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی پڕۆژه‌كان ده‌درێت، به‌ئامانجی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی زیاتری سلێمانی.