هەڵمەتێكی نەمام چاندن لەكەمپی پەنابەرانی عەربەت بەرێوەچوو

پارێزگای سلێمانی

رۆژی 10ی 12ی 2019، هەڵمەتێكی نەمام چاندن لە كەمپی پەنابەرانی عەربەت بەرێوەچوو.

هەڵمەكەتە لەژێر دروشمی  كۆتایهێنان  بەجیاوازی دروستكردن و چەسپاندنی بەشداری چالاكانە، بەرێوەچوو بەمەستی سەوزكردنی كەمپەكە.

هەڵمەتەكە لەلایەن رێكخراوی DHRD و بەهاوكاری رێكخراوی UNHCR و بەهەماهەنگی ئیدارەی كەمپی پەنابەرانی عەربەت و بە ئامادەبوونی نوێنەری پارێزگای سلێمانی و ئاسایشی عەربەت و ژمارەیەك لە رێكخراوە چالاكەكانی ناو كەمپەكەو دانیشتوانی كەمپەكە بەرێوە براو تیدا ژمارەیەكی زۆر نەمام لە شوێنە جیاوازەكانی كەمپە چێندران.