بەهەماهەنگی نوسینگەی هەماهەنگی هاوبەشی قەیرانەكانی سلێمانی، ئیدارەی كەمپی عەربەت بۆ پەنابەران، رێكخراوی (YAO) هەستا بە دابەشكردنی ژمارەیەك پێداویستی بەسەر خێزانە پەنابەرەكانی كەمپی عەربەت.
پێداویستیەكان پێكهاتبوو لە بەتانی و دۆشەك، زۆپا و جلیكانە، دابەشكران بەسەر ئەو خێزانانەی پێشتر هەڵسەنگاندنیان بۆ كرابوو، پێویستیان بەو كەلوپەلانە هەبوو.