پیشانگەی پەنجا ساڵ ئەزموون كرایەوە

پارێزگای سلێمانی

پیشانگەیەكی تایبەت بۆ چەند هونەرمەندێكی سلێمانی دەكرێتەوە ‌و پارێزگاری سلێمانیش پشتوانیی خۆی بۆ پیشانگەكە دەردەبرێت.
ڕۆژی یەكشەممە 1512/2019، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی بەشداریی كرد لە كردنەوەی پیشانگەی پەنجا ساڵ لە ئەزموون لە مۆزەخانەی هونەری هاوچەرخی سلێمانی.
پیشانگەكە بۆ بەڕێزان هونەرمەندان (عەلی جۆڵا، عەلی كەریم، محەمەد كاكە محەمەد ‌و سلێمان شاكر) كراوەتەوە كە بە پێشنیاز و پشتیوانیی تەواوی پارێزگاری سلێمانی بە هاوبەشیی بۆردی مۆزەخانەی هونەری هاوچەرخی سلێمانی ڕێكخراوە.
لە میانی رێوڕەسمی كردنەوەی پیشانگەكەدا كە ژمارەیەكی زۆر لە بەرپرسانی حكومیی ‌و رۆشنبیران ‌و كەسایەتییەكان ئامادەی بوون، چەند چالاكییەك بەڕێوەچوون ‌و كاری هونەریی هونەرمەندەكان نمایش كران، كە بە درێژایی تەمەنی هونەرییان خزمەتیان كردوە.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber