هەڵمەتێك بۆ پاككردنەوەی هاوینەهەواری سەرچنار

پارێزگای سلێمانی

هەڵمەتێك بۆ پاككردنەوەی هاوینەهەواری سەرچنار بەڕێوە دەچێت، پارێزگاری سلێمانیش دەستخۆشی لە رێكخەرانی هەڵمەتەكە دەكات.
ڕۆژی یەكشەممە 15/12/2019، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی بەشداریی كرد لە هەڵمەتێكی پاككردنەوەی هاوینەهەواری سەرچناردا.
لە میانی هەڵمەتەكەدا كە لەلایەن گروپی فۆتۆگرافیی گەڵاوە ڕێكخرابوو ژمارەیەكی زۆر لە چالاكوانان ‌و ژینگەدۆستان ‌و كەسایەتییەكان بەشدارییان كرد ‌و نوێنەری كەناڵەكانی راگەیاندن ‌و رۆژنامەنووسانیش ئامادەی بوون، بەشێكی زۆر لە ناوچەكانی سەیرانگەی سەرچنار پاككرانەوە.
پارێزگاری سلێمانی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا دەستخۆشیی لە رێكخەرانی هەڵمەتەكە كرد ‌و ئاماژەی بەوەدا، گرنگیدان بە پاكوخاوێنیی هاوینەهەوار ‌و شوێنە گشتییەكان ئەركی هەموانە ‌و نیشانەی شارستانییە، بۆیە وەكو پارێزگای سلێمانی پشتیوانیی لەو جۆرە هەڵمەتانە دەكەن.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber