وتەبێژی حكومەت سەردانی پارێزگا دەكات

پارێزگای سلێمانی

وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی پارێزگای سلێمانی دەكات ‌و گفتوگۆ دەكرێت لە بارەی هەماهەنگیی نێوان یەكە كارگێڕییەكانی حكومەت.
ڕۆژی دووشەممە 16/12/2019، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە دیوانی پارێزگادا پێشوازیی كرد لە بەڕێزان جوتیار عادل وتەبێژی ڕەسمیی حكومەتی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی لە ئەنجومەنی وەزیران و وەفدی هاوڕێی.
لە دیدارێكدا گفتوگۆ لەسەر كار و پڕۆژە و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی و هەماهەنگیی زیاتری نێوان فەرمانگەی میدیا و زانیاریی و یەكە كارگێڕییەكان كرا.
وتەبێژی حكومەتی هەرێم سوپاسی پارێزگاری سلێمانیی كرد بۆ هەماهەنگیی ‌و خزمەتكردنی هاووڵاتیان، پارێزگاری سلێمانیش ئاماژەی بەوە كرد، پێویستە هەموو هەوڵ ‌و تواناكان لە پێناو خزمەتی گشتیدا بێت.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber