پارێزگار ‌و وەزیری شارەوانی چەند پرۆژەیەك بەسەر دەكەنەوە

پارێزگای سلێمانی

پارێزگاری سلێمانی پێشوازیی لە وەزیری شارەوانی ‌و وەفدی هاوڕێی دەكات ‌و پێكەوە چەند پرۆژەیەك لە سنوری سلێمانی بەسەر دەكەنەوە.
ڕۆژی دووشەممە 16/12/2019، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە دیوانی پارێزگادا پێشوازیی كرد لە بەڕێزان ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم و وەفدی هاوڕێی.
لە دیدارێكدا كە بەڕێزان قائیمقامی قەزای مەڵبەندی سلێمانی و سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی ئامادەی بوون، گفتوگۆ كرا لە بارەی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان و خزمەتكردنی زیاتری هاووڵاتیان.
دواتر بەڕێز پارێزگاری سلێمانی بە هاوەڵیی بەڕێزان وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و وەفدی هاوڕێی، پڕۆژەكانی چاككردنی خۆڵ و خاشاكی سلێمانی لە تانجەرۆ و كۆگاكانی ژوری بازرگانیی و پیشەسازیی سلێمانی لە ناوچەی ژاڵە و پاركی هەواری شار و شانۆی ڕۆمانییان بەسەر كردەوە.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber