لە سلێمانی یادی رۆژی ئاڵای كوردستان بەرز رادەگرێت و چەندین بۆنە و مەراسیم بەڕێوەدەچن، پارێزگاری سلێمانیش سەرپەرشتیی و بەشداریی چەند مەراسیمێك دەكات.
ڕۆژی سێشەممە 17/12/2019، لە ڕۆژی ئاڵای كوردستاندا چەندین مەراسیم و بۆنە و ئاهەنگ بەڕێوەچوون، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی سەرپەرشتیی و بەشداریی مەراسیمە تایبەتەكان بە ڕۆژی ئاڵای كوردستانی لە شاری سلێمانی كرد.
چەند مەراسیمێك لە بەردەم بینای پارێزگای سلێمانی بەڕێوەچوون و تێیاندا قوتابیان و خوێندكاران و فەرمانبەران رۆژی ئاڵای كوردستانیان پیرۆز كرد، لای خۆیەوە پارێزگاری سلێمانی پیرۆزبایی ڕۆژی ئاڵای كوردستانی لە هەموو كوردستانیانی هەرێمی كوردستان و جیهان كرد.
لە چەندین قوتابخانە و زانكۆ و پەیمانگە و فەرمانگەش بە هەمان شێوە بە بەشداریی ژمارەیەكی زۆر لە بەرپرسان و هاوڵاتیان رۆژی ئاڵای كوردستان بەرز راگیرا و بەشداربوان بە وتنەوەی سروودی نیشتمانیی و دروشمی جۆراوجۆر گوزارشتیان لە رۆژی ئاڵای كوردستان كرد.
بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن و نوێترین هەواڵ و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:
https://twitter.com/SlemaniGov
https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/
https://www.facebook.com/slemanigov/
https://www.instagram.com/slemani_governorate/
https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber