به‌وێنه‌، له‌ كه‌مپی ئاشتی ڕۆژی ئاڵای كوردستان به‌رز راگیرا

پارێزگای سلێمانی


رۆژی 17-12-2019 به‌ بۆنه‌ى  ڕۆژى ئاڵای كوردستانه‌وه‌ له‌به‌رده‌م كه‌مپى ئاشتى له‌ عه‌ربه‌ت مه‌راسیمێك به‌ڕێوه‌چوو.

مه‌راسیمه‌كه‌  به‌ ئاماده‌بوونى نوێنه‌رى نوسینگه‌ی هاوبه‌شی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كانی سلێمانی و ئیداره‌ى كه‌مپى په‌نابه‌رانى عه‌ربه‌ت و كه‌مپى ئاواره‌كانی عه‌ربه‌ت و به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ی عه‌ربه‌ت و دامو ده‌زگا حكومیه‌كانى عه‌ربه‌ت له‌ پۆلیس , ئاسایش , پۆلیسى هاتوچۆ و دارایی عه‌ربه‌ت  و ژماره‌یه‌كی  زۆر له‌ رێكخراوه‌كان و ئاواره‌كانی كه‌مپه‌ به‌رێوه‌چوو.

مه‌راسیمه‌كه‌  به‌ده‌قیقه‌ك وه‌ستان بۆ گیانى پاكى شه‌هیدانى كوردستان ده‌ستى پێ كرد , پاشان له‌گه‌ڵ سرودى نیشتمانى ئه‌ى ره‌قیب ئاڵای كوردستان به‌رز كرایه‌وه‌ , پاشان به‌رێوه‌به‌رى ناحیه‌ى به‌خێرهاتنى میوانه‌كانى كرد و كۆتایی به‌ مه‌راسیمه‌كه‌ هات.