- ڕۆژی 24ی كانونی یەكەمی ساڵی 1524، (فاسكۆ دا جاما)ی دۆزەرەوەی پورتوگالی لە دایك بووە، كە چەندین شوێنی نوێی دۆزیوەتەوە و بووەتە هۆی گەیشتنی پورتوگالییەكان بۆ چەندین شوێنی گرنگی جیهان.
- پاش گەمارۆدانی شاری بەغداد لەلایەن هێزەكانی سەر بە دەوڵەتی عوسمانییەوە بۆ ماوەی زیاتر لە مانگێك، سەرئەنجام ڕۆژی 24ی كانونی یەكەمی ساڵی 1638، شاری بەغداد لەلایەن سوپای عوسمانییەوە بۆ جاری دووەم داگیر كرایەوە.
- ڕۆژی 24ی كانونی یەكەمی ساڵی 1800، لەلایەن شوێنكەوتوانی سیستمی پاشایەتی لە فەرەنسا هەوڵی تیرۆركردنی (ناپلیۆن پۆناپارت) درا بەڵام هەوڵەكە شكستی هێنا.
- دوای چەندین جەنگی خوێناوی لە نێوان بەریتانییەكان و ئەمریكییەكاندا، سەرئەنجام ڕۆژی 24ی كانونی یەكەمی ساڵی 1814، بەریتانیا و ئەمریكا كۆتاییان بە جەنگی نێوانیان هێنا و ڕێككەوتننامەیەكی ئاشتییان بە ناوی (جنت) مۆر كرد.
- ڕۆژی 24ی كانونی یەكەمی ساڵی 1924، بە بڕیاری پەرلەمانی ئەو وڵاتە سیستمی حوكمڕانی لە ئەلبانیا لە سیستمی پاشایەتییەوە گۆڕادرا بۆ كۆماریی.
- ڕۆژی 24ی كانونی یەكەمی ساڵی 1948، بۆ یەكەمجار لە مێژوودا ئەمریكییەكان سەركەوتنیان بە دەست هێنا لە دروستكردنی خانوویەكدا كە سەرجەم ئامێرەكانی ناوی بە تیشكی خۆر كاریان دەكرد.
- ڕۆژی 24ی كانونی یەكەمی ساڵی 1957، (حامد كارزای) سەرۆكی ئەفغانستان لە دایك بووە كە پاش ڕوخانی دەسەڵاتەكەی بزوتنەوەی تاڵیبان كورسیی دەسەڵاتی ئەو وڵاتەی گرتە دەست.
- ڕۆژی 24ی كانونی یەكەمی ساڵی 1964، شاعیری بەناوبانگ و نیشتمانپەروەری عێراقی (بەدر شاكر سەیاب) كۆچی دوایی كردووە كە لە پاش خۆی چەندین بەرهەمی گرنگی ئەدەبیی بەجێهێشتوە.
- ڕۆژی 24ی كانونی یەكەمی ساڵی 1968، كۆماری میللیی چین یەكەم تاقیكردنەوەی ئەتۆمیی بە سەركەوتوویی ئەنجامدا بەوەش بوە یەكێك لە وڵاتانی خاوەنی چەكی ناوەكی.
- ئێوارەی ڕۆژی 24ی كانونی یەكەمی ساڵی 1968، بۆ یەكەم جار لە مێژووی مرۆڤایەتیدا كەشتیی (ئەپۆڵۆ 8) بە دەوری هەسارەی مانگدا سوڕایەوە و بە شێوەی ڕاستەوخۆ لە تەلەفزیۆنەوە پەخش كرا و زۆربەی دانیشتوانی جیهان سەیری دیمەنەكانی مانگیان دەكرد.
- ڕۆژی 24ی كانونی یەكەمی ساڵی 1978، سەرەتای ناڕەزایەتییەكان لە دژی شای ئێران و ئەمریكا لە شاری تارانی پایتەخت دەستیان پێكرد كە دواتر ناڕەزایەتییەكان پەرەیان سەند و شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانی لێكەوتەوە و كۆتایی بە دەسەڵاتی محەمەد رەزا شا هێنرا.
- ڕۆژی 24ی كانونی یەكەمی ساڵی 1979، هێزەكانی یەكێتیی سۆڤێت هێرشیان كردە سەر خاكی ئەفغانستان بە ئامانجی پاراستنی حكومەتە ماركسییەكەی ئەو وڵاتە كە دواتر بە هۆیەوە جەنگێكی هەشت ساڵە لە نێوان گەلی ئەفغانستان و داگیركەردا بەرپا بوو.
- ڕۆژی 24ی كانونی یەكەمی ساڵی 1987، كۆنگرەیەك لە شاری تارانی پایتەختی ئێران بەڕێوەچوو لە پێناو سەرخستنی گەلی عێراقدا كە حزبە كوردستانییەكانیش بەشدارییان تێدا كرد، كۆنگرەكە ماوەی سێ ڕۆژی خایاند و ئامانجی لێی هاوكاریكردنی گەلانی عێراق بوو بۆ ڕزگاربوون لە دەست ڕژێمی بەعس.
- ڕۆژی 24ی كانونی یەكەمی ساڵی 1989، جەنگێكی ناوخۆیی لە لیبریا سەریهەڵدا كە بە هۆیەوە هەزاران هاووڵاتی بوونە قوربانیی و سەدان هەزار كەسیش ئاوارە بوون.
- ڕۆژی 24ی كانونی یەكەمی ساڵی 1992 كۆلێژی سەربازیی قەڵاچوالان كرایەوە بۆ پێگەیاندنی ئەفسەرانی سەر بە هێزی پێشمەرگە دواتریش بوە ئەكادیمیایەكی سەربازیی لە عێراقدا.
- ڕۆژی 24ی كانونی یەكەمی ساڵی 2003، تەقینەوەیەكی بەهێز بە هۆی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراوەوە لە شاری هەولێر ڕوویدا و بە هۆیەوە دەیان كەس بوونە قوربانیی.
- ڕۆژی 24ی كانونی یەكەمی ساڵی 2008، بە هۆی كودەتایەكی سەربازییەوە كە حكومەتی غینیا ماوەی ڕۆژێك بوو لەلایەن سوپاوە هەڵوەشێنرابووەوە، لەلایەن (موسا دادیس كامارا)ی سەركردەی كودەتاچییەكانەوە دەست بە سەر كورسیی دەسەڵاتدا گیرا و بووە سەرۆكی ئەو وڵاتە.
- ڕۆژی 24ی كانونی یەكەمی ساڵی 2009، (ڕافائیل كالدێرا)ی سەرۆكی پێشووی فەنزوێلا كۆچی دوایی كردووە، كە یەكێك بوە لە سەركردە چەپەكان.
- ڕۆژی 24ی كانونی یەكەمی ساڵی 2011، هونەرمەند و ئەكتەری ناوداری هۆڵەندی (یۆهان خیسترز) كۆچی دوایی كردووە كە لە ماوەی ژیانیدا لە چەندین فیلمی جیهانیدا بەشداریی كردووە.
- ئەمڕۆ لە لیبیا بە جەژنی سەربەخۆیی لە قەڵەم دەدرێت و بۆنەی نیشتمانی بەڕێوەدەچێت، لەلای ئایینزا كریستیانە خۆرئاواییەكانیشەوە ئێوارەی ئەمڕۆ بە جەژنی لە دایكبوونی حەزرەتی مەسیح لە قەڵەم دەدرێت و بۆنەو سروتی گەورەی ئایینی بەڕێوەدەچن.