- ڕۆژی 25ی كانونی یەكەمی ساڵی 1642ی زایینی، زانای گەورەی بواری فیزیا (ئیسحاق نیوتن) لە دایك بووە كە هێزی كێشكردنی زەویی دۆزییەوە و خاوەنی چەندین داهێنانی زانستییە.
- ڕۆژی 25ی كانونی یەكەمی ساڵی 1869، نوسەر و ئەدیب و بیرمەندی بەناوبانگی لوبنانی (شەكیب ئەرسەلان) لە دایك بووە كە لە ماوەی ژیانیدا چەندین كتێب و لێكۆڵینەوە و دیدی نوێی لە بارەی ئەدەب و مرۆڤەوە بڵاوكردووەتەوە و خزمەتێكی زۆری بە بواری ئەدەب كردوە.
- ڕۆژی 25ی كانونی یەكەمی ساڵی 1878، (لویس شیفرۆلییە) لە دایك بووە كە میكانیكیی و داهێنەرێكی گەورەی ئەمریكی بووە، ناوبراو دامەزرێنەری كۆمپانیای (شیفرۆلییە)یە بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێل و ئێستا یەكێكە لە كۆمپانیا بەناوبانگەكانی جیهان بۆ بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل.
- ڕۆژی 25ی كانونی یەكەمی ساڵی 1926، (تایشۆ)ی ئیمپراتۆری ژاپۆن كۆچی دوایی كردووە هەر هەمان ڕۆژیش (هیرۆ هیتۆ)ی كوڕی لە شوێنی دانراوە.
- ڕۆژی 25ی كانونی یەكەمی ساڵی 1939، دوای ڕووخانی شۆڕشەكەی (شێخ سەعیدی پیران) لە باكوری كوردستان (جەلادەت بەدرخان)ی یەكێك لە سەركردەكانی شۆڕش پەنای بردە بەر دەوڵەتی سوریا.
- ڕۆژی 25ی كانونی یەكەمی ساڵی 1943، حكومەتی عێراق هەڵوەشایەوە و لەلایەن (نوری سەعید)ەوە كابینەیەكی نوێ پێكهێنرا كە لە ئەنجومەنە نوێیەكەدا وەزیرێكی كوردیش هەبوو.
- ڕۆژی 25ی كانونی یەكەمی ساڵی 1952، شاژنە (ئەلیزابێسی دووەم) دوای چوونە سەر كورسیی دەسەڵات یەكەم وتاری خۆیی بۆ گەلی بەریتانیا ڕاگەیاند.
- ڕۆژی 25ی كانونی یەكەمی ساڵی 1977، بۆ یەكەم جار (مەناحم بیگن)ی سەرۆكی ئیسرائیل سەردانی میسری كرد و لەگەڵا (ئەنوەر سادات)ی سەرۆكی ئەو وڵاتەدا كۆبووەوە، كە ئەوەش یەكەم كۆبوونەوەی سەرۆكێكی عەرەب بوو لەگەڵا سەرۆكی دەوڵەتی ئیسرائیلدا.
- ڕۆژی 25ی كانونی یەكەمی ساڵی 1977، ئەستێرەی بەناوبانگی جیهان (چارلی چاپلن) كۆچی دوایی كردووە كە لە ماوەی ژیانیدا خزمەتێكی زۆری بە بواری هونەر كردوە و رۆڵی هەبوە لە پێشخستنی سینەمادا.
- ڕۆژی 25ی كانونی یەكەمی ساڵی 1978، خۆپیشاندانێكی جەماوەریی لە دژی ڕژێمی بەعس لە ناوچەكانی شەقڵاوە و هەریر سازكرا لە بەرامبەریشدا هێزە ئەمنییەكانی عێراق پەلاماری خۆپیشاندەرانیان دا و چەندین هاووڵاتی كورد بوونە قوربانیی.
- لە پاش ساخبوونەوەی تاوانەكانی جەنگ بە سەریدا لەلایەن دادگای باڵای رۆمانیاوە، ڕۆژی 25ی كانونی یەكەمی ساڵی 1989، سزای لە سێدارەدان بە سەر (نیكۆلای چاوچیسكۆ)ی دیكتاتۆری ڕۆمانیا و هاوسەرەكەیدا جێبەجێ كرا و پێكەوە گولەباران كران.
- ڕۆژی 25ی كانونی یەكەمی ساڵی 1990، پارتی كرێكارانی كوردستان چوارەمین كۆنگرەی خۆیی ساز كرد كە ماوەی شەش ڕۆژی خایاند.
- ڕۆژی 25ی كانونی یەكەمی ساڵی 1991، گەلی ئۆكراین لە ڕیفراندۆمێكی گشتیدا دەنگیان بە جیابوونەوە لە یەكێتیی سۆڤێت دا، لە هەمان ڕۆژ و ساڵیشدا (میخائیل گۆرباچۆڤ)ی سەرۆكی یەكێتیی سۆڤێت دەستی لە پۆستەكەی كێشایەوە.
- ڕۆژی 25ی كانونی یەكەمی ساڵی 1993، دەستەی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان ڕێككەوتننامەیەكی ڕاگەیاند بۆ كۆتاییهێنان بە شەڕی نێوان یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزوتنەوەی ئیسلامی.
- ڕۆژی 25ی كانونی یەكەمی ساڵی 2003، لیژنەی باڵای ڕیفراندۆمی كوردستان لە شاری هەولێر لەگەڵا بەرپرسانی ئەمریكا لە عێراق كۆبوونەوە و داخوازیی جەماوەری گەلی كوردستانیان پێ ڕاگەیاندن كە داوای ئەنجامدانی ڕیفراندۆم دەكەن لە پێناو مافی چارەی خۆنوسیندا.
- ڕۆژی 25ی كانونی یەكەمی ساڵی 2008، دادگای ئیسرائیل سزای زیندانیكردنی بۆ ماوەی 30 ساڵا بەسەر (ئەحمەد سەعدات)ی ئەمینداری گشتیی بەرەی گەل بۆ ڕزگاركردنی فەڵەستینیدا سەپاند بە تۆمەتی پیلاندانان بۆ تیرۆركردنی (ڕەحبعام زئیفی) وەزیری گەشتوگوزاری ئیسرائیلی.
- ڕۆژی 25ی كانونی یەكەمی ساڵی 2011، هێزەكانی سوپای سودان لە میانی ئۆپەراسیۆنێكی سەربازیدا لە هەرێمی دارفۆر (خەلیل ئیبراهیم)ی سەركردەی بزوتنەوەی داد و یەكسانییان كوشت كە یەكێك بوو لە نەیارە گەورەكانی حكومەتی سودان.
- ئەمڕۆ لەلایەن كریستیانەكانی خۆرئاواوە بە ڕۆژی لە دایكبوونی مەسیح لە قەڵەم دەدرێت، لە كۆماری میللیی چینیش بە ڕۆژی دەستوور ئەژمار دەكرێت، لە پاكستانیش ئەمڕۆ ڕۆژی فەرماندەی باڵایە.