پەردە لەسەر ئارامگەی ژەنراڵی پاییز لادەدرێت

پارێزگای سلێمانی

پارێزگاری سلێمانی پەردە لەسەر ئارامگەی شاعیری كۆچكردوو محەمەد عومەر ناسراو بە ژەنراڵی پاییز لادەدات.
ڕۆژی هەینی 20/12/2019، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی بەشداریی كرد لە مەراسیمی پەردەلادان لە سەر ئارامگەی شاعیری غوربەت بەڕێز محەمەد عومەر عوسمان ناسراو بە ژەنراڵی پاییز.
لە مەراسیمەكەی شایستەدا كە ژمارەیەكی زۆر لە بەرپرسانی حكومیی ‌و كەسایەتییەكان ‌و رۆشنبیران ئامادەی بوون، چەند چالاكییەك بەڕێوەچوون بۆ رێزلێنان لە گیانی شاعیری كۆچكردووە.
ئارامگەی ژەنراڵی پاییز بە شێوەیەكی هونەریی شایستە لەلایەن پەیكەرتاشی بەڕێز چێنەر نزا رو لەسەر ئەركی تایبەتیی پارێزگاری سلێمانی جێبەجێ كراوە.
محەمەد عومەر عوسمانی شاعیر لە پاییزی ئەمساڵدا كۆچی دوایی كرد، كە لە پاش خۆی چەند بەرهەمێكی ئەدەبیی بەجێهێشتوە.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber