لە شەوی یەڵدادا چەند مەراسیمێك بەڕێوەچوون

پارێزگای سلێمانی

لە شەوی یەڵدادا ‌و بە بۆنەی وەرگرتنی سلێمانی وەكو شاری داهێنەری ئەدەبیی چەند مەراسیمێكی هونەریی ‌و ئەدەبی بەڕێوەچوون.  
شەوی هەینی 20/12/2019، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی بەشداریی كرد لە مەراسیمێكی تایبەت بە وەرگرتنی سلێمانی وەك شاری داهێنەری ئەدەبی و شەوی یەڵدا.
لە مەراسیمەكەدا ژمارەیەكی زۆر لە ئەدیب ‌و رۆشنبیران ‌و بەرپرسان ‌و هاووڵاتیان بەشدارییان كرد ‌و شەوی یەڵدا بەرز راگیرا، هاوكات بە بۆنەی ناساندنی سلێمانی وەكو شارێكی داهێنەری ئەدەبیی لەلایەن رێكخراوی یونسكۆوە چەند چالاكییەكی جۆراوجۆر بەڕێوەچوون.
مەراسیمی شەوی یەڵدا لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیریی و هونەری سلێمانییەوە ڕێكخرابوو، تیایدا چەندین چالاكیی جۆراوجۆر نمایش كران.
پارێزگاری سلێمانی لە وتەیەكدا دەستخۆشیی لە رێكخەرانی مەراسیمەكە كرد و ئاماژەی بەوەدا ناساندنی سلێمانی وەكو شارێكی داهێنەری ئەدەبیی نیشانەی زیندوویەتیی ئەم شارەیە.
لەلایەكی دیكەوە ‌و هەر بە بۆنەی شەوی یەڵداوە لە چەند شوێنێكی شاری سلێمانی یادەكە بەرز راگیرا و هونەرمەندان ‌و ئەدیبان بە بەرهەمەكانیان شەوەكەیان رازاوەتر كرد.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber