كەناڵی پەروەردەیی بە ستایلێكی نوێ‌ كرایەوە

پارێزگای سلێمانی

پارێزگاری سلێمانی بە هاوڕێیەتیی بەڕێز وەزیری پەروەردەی هەرێم كەناڵی پەروەردەییان كردەوە كە بە ستایلێكی نوێ‌ پەخشی بەرنامەكانی دەكات.
ڕۆژی شەممە 21/12/2019، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی هاوڕێ لەگەڵ بەڕێزان وەزیری پەروەردەی هەرێم و بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی ‌و بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆر لە بەرپرسانی پەروەردە ‌و مامۆستایان، كەناڵی پەروەردەیی HDیان كردەوە.
پارێزگاری سلێمانی پیرۆزبایی و پێزانینی پارێزگای سلێمانیی پێشكەش بە وەزارەتی پەروەردە و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی و بەڕێوەبەر و كارمەندانی كەناڵەكە كرد بۆ خزمەتكردنیان بە كەرتی پەروەردە ‌و فێركردن.
لای خۆیەوە بەڕێز وەزیری پەروەردە لەگەڵ پیرۆزباییكردن لە كردنەوەی كەناڵی پەروەردەیی ئێچ دی، سوپاسی زۆری پارێزگاری سلێمانیشی كرد بۆ پشتیوانییە بەردەوامەكانی بۆ كەرتی پەروەردە.
كەناڵی پەروەردەیی كەناڵێكی تەلەفزیۆنیی ناوخۆییە ‌و لە شاری سلێمانی پەخشی بەرنامەكانی دەكات كە تایبەتن بە بواری پەروەردە ‌و فێركردن.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber