- ڕۆژی 26ی كانونی یەكەمی ساڵی 1194ی زایینی، ئیمپراتۆر (فریدریكی دووەم) ئیمپراتۆری دەوڵەتی ڕۆمانیای مەزن لە دایك بووە كە لە ماوەی حوكمڕانییەكەیدا هەوڵی زۆری داوە بۆ فراوانكردنی دەسەڵاتی رۆمەكان.
- ڕۆژی 26ی كانونی یەكەمی ساڵی 1530ی زایینی، (زەهیرەدین بابر) دامەزرێنەری ئیمپراتۆرییەتی مەغۆلی هندی كۆچی دوایی كردووە كە لە ماوەی ژیانیدا هەوڵی زۆری داوە بۆ دەستگرتن بەسەر ناوچە جیاجیاكانی ئاسیا و خۆرهەڵاتدا.
- ڕۆژی 26ی كانونی یەكەمی ساڵی 1893، (ماوتسی تۆنگ)ی سەركردەی پارتی سۆسیالیستی چین و سەرۆكی ئەو وڵاتە لە دایك بووە، كە بە یەكێك لە چوار سەركردە باڵاكەی بیری ماركسیزم ئەژمار دەكرێت.
- ڕۆژی 26ی كانونی یەكەمی ساڵی 1898، هەردوو زانای كیمیازان (ماری كوری) و (بیار)ی هاوسەری یەكێك لە توخمەكانی گەردونیان دۆزییەوە كە ئەویش توخمی (ڕادیۆم) بوو.
- ڕۆژی 26ی كانونی یەكەمی ساڵی 1912، یەكەم ژمارەی گۆڤاری بانگی كورد بڵاوكرایەوە كە گۆڤارێكی ئەدەبیی و سیاسیی و روناكبیریی بوە.
- ڕۆژی 26ی كانونی یەكەمی ساڵی 1941، (وینستۆن چەرچڵا)ی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا لە بەردەم كۆنگرێسی ئەمریكیدا وتارێكی خوێندەوە و هانی ئەمریكییەكانی دا بۆ جەنگكردن شانبەشانی هاوپەیمانان لە دژی بەرەی میحوەر لە میانی جەنگی دووەمی جیهانیدا.
- ڕۆژی 26ی كانونی یەكەمی ساڵی 1972، ( هاری ترومان) سی و سێهەمین سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا كۆچی دوایی كردووە، كە لە میانی جەنگی دووەمی جیهانیدا سەرۆكی ئەمریكا بووە و بە فەرمانی ئەو سوپای ئەمریكا دوو بۆمبی ئەتۆمیی لە هێرۆشیما و ناگازاكی ژاپۆن تەقاندەوە و بە گەورەترین كارەساتی دەستی مرۆڤ ئەژمار دەكرێت لە مێژوودا.
- ڕۆژی 26ی كانونی یەكەمی ساڵی 1974، گۆرانیبێژی بەناوبانگی عەرەب (فەرید ئەترەش) كۆچی دوایی كردووە، كە بە ڕەچەڵەك سورییە و لە میسر دانیشتووە، لە ماوەی ژیانیدا دەیان كاسێت و كۆنسێرت و بابەتی هونەریی تۆمار و بڵاوكردوەتەوە و بەشداریشی لە چەندین بەرهەمی سینەماییدا كردوە، دوای كۆچی دواییشی كۆمەڵێك بەرهەمی هونەریی بەجێهشێتوە.
- پاش ئەوەی لە سەرەتای هەشتاكاندا (ئیمام خومەینی) ڕابەری شۆڕشی كۆماری ئیسلامیی ئێران خوێنی (سەلمان ڕوشدی) نوسەری حەڵاڵا كرد، ڕۆژی 26ی كانونی یەكەمی ساڵی 1990یش (عەلی خامنەیی) جێگرەوەی خومەینی پشتیوانیی خۆیی بۆ فتواكەی ئیمام خومەینی دووپات كردەوە و رشتنی خوێنی سەلمان روشدیی بە ئەركێكی ئایینی دایە قەڵەم.
- لە پاش ڕاگەیاندنی سەربەخۆبوونی چەند وڵاتێكی سەر بە یەكێتیی سۆڤێت و دوای دەست لەكار كێشانەوەی (میخائیل گۆرباچۆڤ)ی سەرۆك، سەرئەنجام ڕۆژی 26ی كانونی یەكەمی ساڵی 1991، یەكێتیی سۆڤێت بە شێوەیەكی ڕەسمیی هەڵوەشایەوە.
- پاشنیوەڕۆی ڕۆژی 26ی كانونی یەكەمی ساڵی 1992، لە پارێزگای هەڵەبجەی شەهید پەردە لەسەر پەیكەری خاتوو (دانیال میتران)ی هاوسەری (فرانسوا میتران)ی سەرۆكی پێشووتری فەرەنسا لادرا كە بە دۆستێكی دێرینی گەلی كورد لە قەڵەم دەدرێت و ساڵی 2011 كۆچی دوایی كردوە.
- ڕۆژی 26ی كانونی یەكەمی ساڵی 2003، بومەلەرزەیەكی بەهێز لە شاری (بەم)ی ئێرانی دا و بە هۆیەوە هەزاران هاوڵاتی بوونە قوربانیی و دەیان هەزاریش بێحاڵ و ماڵ بوون.
- ڕۆژی 26ی كانونی یەكەمی ساڵی 2004، بە هۆی ڕوودانی بومەلەرزەیەك لە زەریای هێمندا كارەساتێكی سروشتی كەناراوەكانی باشوری كیشوەری ئاسیای گرتەوە كە بە كارەساتی تسۆنامی ناسراوە و بەهۆیەوە نزیكەی (230) هەزار كەس لە وڵاتانی (مالیزیا، ئیندۆنیزیا، هندستان، تایلەند، بەنگلادش و چەند وڵاتێك)ی دیكە بوونە قوربانیی و زیانە مادییەكانیشی بە دەیان ملیار دۆلار خەمڵێنران.
- ڕۆژی 26ی كانونی یەكەمی ساڵی 2004، خاتوو (لەیلا زانا)ی ژنە سیاسەتمەداری باكوری كوردستان بە هاوبەشی لەگەڵا (ئەحمەد تورك و خەتیب دیجلە و ئایسەل تۆغلوك) و چەند هاوەڵێكی دیكەیان لە شاری ئامەد (دیاربەكر) پارتێكی نوێیان بە ناوی (بزوتنەوەی كۆمەڵگەی دیموكراتی) ڕاگەیاند.
- ڕۆژی 26ی كانونی یەكەمی ساڵی 2006، (جیراڵد فۆرد) سی و هەشتەمین سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا كۆچی دوایی كردووە.