- ڕۆژی 27ی كانونی یەكەمی ساڵی 537ی زایینی، كۆتایی بە دروستكردنی یەكەم كڵێسای مەسیحی بە ناوی (ئایا سۆفیا) لە شاری ئیستانبوڵی ژێر دەستی فەرمانڕەوای عوسمانییەكان هات.
- ڕۆژی 27ی كانونی یەكەمی ساڵی 1571، (یۆهانس كیبلەر) گەردونناسی ئەڵمانی لە دایك بووە كە چەندین بیردۆزە و زانیاریی گرنگی لە بارەی گەردوون و نهێنییەكانی ئاشكرا كردووە.
- ڕۆژی 27ی كانونی یەكەمی ساڵی 1822، زانای بەناوبانگ (لویس پاستەر) لە دایك بووە كە زانایەكی فەرەنسییە و چەندین جۆر ڤاكسینی دۆزیوەتەوە و كاریگەریی هەبووە لەسەر لەناوبردنی میكرۆب و بەكتریا و خزمەتێكی زۆری زانستی كردوە.
- ڕۆژی 27ی كانونی یەكەمی ساڵی 1875، ڕۆژنامەی (ئەهرام)ی میسری لەلایەن دوو ڕۆژنامەنوسەوە بە ناوەكانی (بەشارە، سەلیم تەقەلا) دامەزراوە و مۆڵەتی بۆ وەرگیراوە، دواتر و لە 5ی ئابی 1876دا یەكەم ژمارەی بڵاوكراوەتەوە سەرەتاش هەفتانە بوە و دواتر بۆتە ڕۆژنامەیەكی ڕۆژانە.
- ڕۆژی 27ی كانونی یەكەمی ساڵی 1934، بە مەرسومێكی پاشایانە وڵاتی فارس ناوی گۆڕدرا بۆ ئێران، ئەویش لە پاش گرتنە دەستی دەسەڵات لەلایەن (ڕەزا شای پەهلەوی)یەوە كە ماوەیەكی كەم بوو لە ڕێگەی كودەتایەكەوە كۆتایی بە دەسەڵاتی قاجارییەكان هێنابوو.
- ڕۆژی 27ی كانونی یەكەمی ساڵی 1945، بانكی نێودەوڵەتیی و سندوقی نەختینەی نێودەوڵەتی دامەزراون كە تایبەتن بە پێدانی قەرز بەو وڵاتانەی هەژارن یاخود تووشی كێشە ئابوریی و كارەساتی سروشتیی و مرۆیی دەبن.
- لە پاش دەیان ساڵا لە ژێردەستەیی هۆڵەندییەكان، ڕۆژی 27ی كانونی یەكەمی ساڵی 1949، ئیندۆنیزیا سەربەخۆیی ڕاگەیاند و بووە خاوەن سەروەریی خۆی.
- ڕۆژی 27ی كانونی یەكەمی ساڵی 1966، سوپای ئەمریكا بە هاوكاریی هێزەكانی ڤێتنامی باشوور هێرشێكی فراوانیان بۆ سەر شۆڕشگێڕە ڤێتنامییەكان ئەنجامدا.
- ڕۆژی 27ی كانونی یەكەمی ساڵی 1978، دەستووری نوێی ئیسپانیا لەلایەن (خوان كارلۆس)ی پاشای ئیسپانیاوە واژۆ كرا كە لە ڕیفراندۆمێكی جەماوەریدا دەنگی لەسەر درا و دەستوورێكی دیموكراتی بوو كە شوێنی دەستووری پێشووی گرتەوە.
- ڕۆژی 27ی كانونی یەكەمی ساڵی 1978، ناوەندە كەشناسییەكان لە جەمسەری باشوری گۆی زەوی ئەوەیان ڕاگەیاند كە پلەی گەرما بۆ ژێر 13.5 پلەی سەدی دابەزیوە ئەوەش بە ساردترین كەشوهەوا ئەژمار دەكرێت لە مێژووی نوێدا كە تۆمار كرابێت.
- ڕۆژی 27ی كانونی یەكەمی ساڵی 1979، زیاتر لە 75 هەزار سەربازی سۆڤێتی خاكی ئەفغانستانیان بەزاند بۆ هاوكاریكردنی حكومەتەكەی (باراك كارمیل) كە سەر بە بلۆكی خۆرهەڵات بوو.
- لە پاش هەڵوەشانەوەی یەكێتیی سۆڤێت، ڕۆژی 27ی كانونی یەكەمی ساڵی 1991، ڕوسیا وەك جێگرەوەی سۆڤێت پێنجەمین كورسیی ئەندامێتی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی وەرگرت.
- ڕۆژی 27ی كانونی یەكەمی ساڵی 2001، ئاوارەكانی كەمپی بەردەقارەمان ڕێپێوانێكی هێمنانەیان بۆ بەردەم بارەگای رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان لە شاری سلێمانی ئەنجامدا بە مەبەستی باشتركردنی بارودۆخ و گوزەرانیان.
- لە پاش دەیان ساڵا ململانێ و پچڕاندنی پەیوەندیی ئابوریی و ئاڵوگۆڕی بازرگانی سەرئەنجام ڕۆژی 27ی كانونی یەكەمی ساڵی 2001، هەریەكە لە ئەمریكا و كۆماری چین ڕێككەوتننامەیەكیان واژۆ كرد بۆ دەستپێكردنی قۆناغێكی نوێ و ئاڵوگۆڕ و هاوكاریی بازرگانیی و ئابوریی لە نێوانیاندا.
- ڕۆژی 27ی كانونی یەكەمی ساڵی 2002، (حەمەڕەش ڕەشۆ) سەرۆكی پارتی دیموكراتی كورد لە باكوری كوردستان بە هۆی نەخۆشییەوە لە ئەڵمانیا كۆچی دوایی كردوە.
- ڕۆژی 27ی كانونی یەكەمی ساڵی 2007، (بێنەزیر بۆتۆ)ی سەرۆك وەزیرانی پاكستان لە پەلامارێكدا تیرۆر كرا كە بە هۆیەوە رەوشی ناوخۆی پاكستان پشێویی تێكەوت.
- بە هۆی قوڵبوونەوەی كێشەو ناكۆكییەكانی نێوان ئیسرائیل و بزوتنەوەی حەماسی فەڵەستینی، ڕۆژی 27ی كانونی یەكەمی ساڵی 2008، هێزە ئاسمانییەكانی ئیسرائیل هێرشێكی گەورەیان كردە سەر كەرتی غەززە كە بە هۆیانەوە زیاتر لە 1300 فەڵەستینی كوژران و نزیكەی 5500 كەسی دیكەش بریندار بوون.