- ڕۆژی 28ی كانونی یەكەمی ساڵی 1663ی زایینی، زانای بوارەكانی فیزیا و بیركاری (فرانشیسكۆ ماریا گرماڵدی)ی ئیتاڵیایی كۆچی دوایی كردووە، كە زانایەكی بەناوبانگی سەدەی حەڤدەهەم بووە و چەندین بیردۆزی فیزیایی و بیركاریی هەیە و ڕۆڵی زۆری هەبووە لە بەرەوپێشبردنی زانستی نوێدا.
- ڕۆژی 28ی كانونی یەكەمی ساڵی 1703، (مستەفای دووەم) بیست و دووهەمین سوڵتانی دەوڵەتی عوسمانی كۆچی دوایی كردووە، كە یەكێك بووە لە سەركردە بوێرەكانی عوسمانی و خۆی سەركردایەتیی سوپای كردووە و لە ماوەی حوكمڕانیی ئەودا سوپای عوسمانییەكان بەسەر سوپای پۆڵۆنیا و ڕوسیادا سەركەوتنیان بە دەست هێناوە.
- ڕۆژی 28ی كانونی یەكەمی ساڵی 1882، دەسەڵاتدارانی بەریتانیا پاش دەستگیركردنی (ئەحمەد عورابی) سەركردەی شۆڕشگێڕانی میسریان گواستەوە بۆ دورگەی سەرندیب.
- ڕۆژی 28ی كانونی یەكەمی ساڵی 1903، بۆ یەكەمجار گەلەری ئیسلامی لە شاری قاهیرەی پایتەختی میسر كرایەوە كە تایبەت بوو بە كەلتوور و مێژووی ئیسلامیی.
- ڕۆژی 28ی كانونی یەكەمی ساڵی 1908، بومەلەرزەیەكی بەهێز دورگەی سەقلییەی گرتەوە و بە هۆیەوە بەشێكی زۆر لە شاری (مسینە) خاپوور بوو كە بە هۆیەوە زیاتر لە 75 هەزار هاووڵاتی گیانیان لەدەست دا و زیانێكی زۆری مادیشی لێكەوتەوە.
- ڕۆژی 28ی كانونی یەكەمی ساڵی 1948، (مەحمود فەهمی نەقراشی) سەرۆك وەزیرانی میسر و یەكێك لە سەركردەكانی شۆڕشی ساڵی 1919ی ئەو وڵاتە لەلایەن ڕێكخستنە نهێنییەكانی ئیخوان موسلمینەوە تیرۆر كرا.
- ڕۆژی 28ی كانونی یەكەمی ساڵی 1954، ئەكتەری بەناوبانگی هۆڵیوود (دنزل واشنتۆن) لە دایك بووە كە دوو خەڵاتی ئۆسكار و دوو خەڵاتی گۆڵدن گلۆپی وەرگرتووە و لە زیاتر لە 40 بەرهەمدا بەشداریی كردووە.
- ڕۆژی 28ی كانونی یەكەمی ساڵی 1968، هێزێكی تایبەتی كۆماندۆسی ئیسرائیلی لە تۆڵەی هێرشكردنە سەر فڕۆكەیەكی ئیسرائیلی پەلاماری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەیروتیان دا و 13 فڕۆكەی لوبنانیان تێكشكاند.
- ڕۆژی 28ی كانونی یەكەمی ساڵی 1999، لە هەڵبژاردنێكی گشتیدا (سابر موراد نیازۆف) وەكو سەرۆكی توركمانستان هەڵبژێردرا و چووە سەر كورسیی دەسەڵات.
- ڕۆژی 28ی كانونی یەكەمی ساڵی 2004، (هینری كیسنجەر)ی وەزیری پیشووتری دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند نابێت شیعەكان لە باشوری عێراق دەوڵەت ڕابگەیەنن چونكە ئەگەر كاری لەو شێوەیە بكرێت ئەوا عێراق دابەش دەبێت بۆ سێ پارچە (كورد – شیعە - سوننە).
- ڕۆژی 28ی كانونی یەكەمی ساڵی 2004، (ئوسامە بنلادن) سەركردەی ڕێكخراوی قاعیدە لە تۆمارێكی ڤیدیۆییدا داوای لە عێراقییەكان كرد بایكۆتی هەڵبژاردنەكان بكەن.
- ڕۆژی 28ی كانونی یەكەمی ساڵی 2004، (لوید مایڵز) فەرماندەی هێزەكانی ئەمریكا لە پارێزگای كەركوك ڕایگەیاند نابێت ئاڵای هیچ نەتەوە و پێكهاتەیەكی كەركوك لەسەر بینا و بارەگا فەرمییەكانی دەوڵەتدا هەڵ بكرێت وەكو ئاماژەیەك بۆ هەڵكردنی ئاڵای كوردستان.
- ڕۆژی 28ی كانونی یەكەمی ساڵی 2007، پەرلەمانی نیپاڵا بە زۆرینەی دەنگ بڕیاریدا سیستمی حوكمڕانیی لەو وڵاتەدا لە پاشایەتییەوە بگۆڕدرێت بۆ كۆماریی.
- ڕۆژی 28ی كانونی یەكەمی ساڵی 2007، شێخ (عەبدوڵڵا ئەحمەر) سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی یەمەن كۆچی دوایی كردووە كە یەكێك بوە لە سەركردە دیارەكانی ئەو وڵاتە.
- ڕۆژی 28ی كانونی یەكەمی ساڵی 2009، (حەبیب بوڕقێبەی كوڕ) كۆچی دوایی كردووە كە كوڕی (حەبیب بوڕقێبە)ی سەرۆكی تونس بووە و یەكێك بووە لە سیاسەتمەدار و دبلۆماتكارە دیارەكانی ئەو وڵاتە.
- ڕۆژی 28ی كانونی یەكەمی ساڵی 2010، ئەنجومەنی ئوممەی كوەیت واتە (پەرلەمان) تاووتوێی بانگهێشتكردنی (ناسر محەمەد سوباح)ی سەرۆك وەزیرانی كرد كە لەلایەن سێ پەرلەمانتارەوە داواكرابوو بە مەبەستی لێپێچینەوە لە بارەی پێشێلكردنی دەستوورو ئازادییە گشتییەكان بچێتە بەردەم پەرلەمانی ئەو وڵاتە.
- ئەمڕۆ لەلایەن مەسیحییەكانەوە یادی كۆمەڵكوژیی بێتاوانەكان دەكرێتەوە كە بە گوێرەی سەرچاوە مێژووییەكان (هیرۆدسی گەورە)ی ئمیپراتۆری ڕۆم فەرمانی دابوو هەموو لە دایكبوویەكی نێرینە لەناو ببرێت بۆ پاراستنی كورسییەكەی خۆی چونكە ئەستێرەناسەكان مژدەی هاتنەدنیای جێگرەوەیەكیان دەدا كە هیرۆدس لەسەر تەخت دەهێنێتە خوارەوە بەو هۆیەشەوە هەزاران منداڵی تازە لە دایكبوو كوژران.