- ڕۆژی 30ی كانونی یەكەمی ساڵی 39ی زایینی، (تیتۆس)ی ئیمپراتۆری ڕۆمانی لە دایك بووە كە فەرمانڕەوایەكی بەتوانای ڕۆم بووە و كاریگەریی لەسەر فراوانكردنی دەسەڵاتی ڕۆمەكان هەبووە.
- ڕۆژی 30ی كانونی یەكەمی ساڵی 1880، حكومەتی فەرەنسا بە بڕیارێكی فەرمی ناوچەی (تاهیتی)ی خستە سەر خاكی فەرەنسا.
- ڕۆژی 30ی كانونی یەكەمی ساڵی 1898، ( ئومكەلسوم) گۆرانیبێژی بەناوبانگی میسری و عەرەبی كە بە هەسارەی خۆرهەڵات ناسراوە لە دایك بووە، لە ماوەی ژیانیدا دەیان بەرهەمی ناوازەی هونەریی پێشكەش كردوە.
- ڕۆژی 30ی كانونی یەكەمی ساڵی 1922، ژمارە حەوتی ڕۆژنامەی ڕۆژی كوردستان بڵاوكرایەوە.
- ڕۆژی 30ی كانونی یەكەمی ساڵی 1922، یەكێتیی كۆمارە سۆسیالستییەكانی سۆڤێت پێكهێنرا كە دواتر بە یەكێتیی سۆڤێت ناسراو تا ساڵی 1991 جەنگێكی ساردی لەگەڵا ئەمریكادا بەڕێوەبرد كە جیهانیان بەسەر دوو جەمسەردا دابەش كردبوو.
- ڕۆژی 30ی كانونی یەكەمی ساڵی 1947، كۆماری میللیی ڕۆمانیا ڕاگەیەندرا كە بە سیستمێكی سۆسیالستی بەڕێوە دەبرا و تا ساڵی 1991 بەردەوام بوو.
- ڕۆژی 30ی كانونی یەكەمی ساڵی 1961، هەڵبژاردنێك بۆ ئەنجومەنی دامەزراندنی كوەیت ئەنجامدرا بە ئامانجی دانانی دەستوورێك بۆ ئەو دەوڵەتە.
- ڕۆژی 30ی كانونی یەكەمی ساڵی 1968، (تریگفی لی) سیاسەتمەدار و دبلۆماتكاری نەرویجی كە یەكەم سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان بوو كۆچی دوایی كردووە.
- لە میانی جەنگی ڤێتنامدا كە لەلایەن ئەمریكاوە كرایە سەر ڤێتنامییەكان و ماوەی چەند ساڵێك بەردەوام بوو، ڕۆژی 30ی كانونی یەكەمی ساڵی 1972، هێزەكانی ئەمریكا كۆتاییان بە بۆردومانە چڕەكانیان بۆ سەر باكوری ڤێتنام هێنا.
- ڕۆژی 30ی كانونی یەكەمی ساڵی 1985، هێزەكانی سوپای بەعس پەلاماری گوندی گۆبانی ناوچەی شێروانەیان دا بەڵام لەلایەن هێزی پێشمەرگەی كوردستانەوە بەرپەرچ درانەوە و هێرشەكە تێكشكێنرا و زیانێكی زۆریشیان لە دوژمن دا.
- دوای ئەوەی بە هۆی دژایەتیكردنی حكومەتی عێراق و پشتیوانیكردن لە ئێران پەیوەندییەكانی نێوان سوریا و ئوردن تێكچوو، سەرئەنجام پاش پچڕانی پەیوەندییەكانی نێوان عەممان و دیمەشق ڕۆژی 30ی كانونی یەكەمی ساڵی 1985، (حسێن بن تەڵاڵا)ی پاشای ئوردن سەردانی سوریای كرد و لەگەڵا (حافز ئەسەد)ی سەرۆك كۆماری سوریادا كۆبووەوە بەوەش پەیوەندییەكانی نێوان ئەو دوو وڵاتە ئاسایی بوەوە.
- ڕۆژی 30ی كانونی یەكەمی ساڵی 1996، هێزەكانی سوپای توركیا هێرشێكی گەورەیان بۆ سەر بنكە و بارەگاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان لە باشوری كوردستان دەست پێكرد و خاكی هەرێمی كوردستانیان بەزاند.
- بە هۆی هەڵگیرسانی جەنگێكی خوێناوی لە جەزائیر ڕۆژی 30ی كانونی یەكەمی ساڵی 1997، لە پێكدادانێكدا لە چەند گوندێكی سنوریی ئەو وڵاتەدا 400 كەس كوژران و سەدانی دیكەش بریندار بوون.
- بە هۆی ئەوەی لەلایەن كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراقەوە بە بیانووی ئەوەی ناوێكی جوداییخوازی هەیە داوای لە پارتی كاری سەربەخۆیی كوردستان كردبوو ناوی خۆی بگۆڕێت تا لە هەڵبژاردندا بەشدار بێت، ڕۆژی 30ی كانونی یەكەمی ساڵی 2004، پارتی كاری سەربەخۆیی لە هەڵبژاردنە گشتییەكانی عێراق كشایەوە و بێبەش كرا.
- دوای ڕوخانی ڕژێمی بەعس لە ساڵی 2003دا و دەستگیركردنی (سەدام حسێن)ی سەرۆكی پێشووتری عێراق و سزادانی بە لەسێدارەدان لەلایەن دادگاوە، بەرەبەیانی ڕۆژی 30ی كانونی یەكەمی ساڵی 2006 سەدام لە شاری بەغداد لە سێدارە درا.
- ڕۆژی 30ی كانونی یەكەمی ساڵی 2009، (عەبدولڕەحمان وەحید) سەرۆك كۆماری پێشووی ئیندۆنیزیا كۆچی دوایی كردوە كە رۆڵێكی گەورەی گێڕاوە لە بەهێزكردنی ئابووریی ئەو وڵاتەدا.
- ڕۆژی 30ی كانونی یەكەمی ساڵی 2010، دادگای ئیسرائیل ئیدانەی (مۆشییە كاتساف)ی سەرۆكی پێشووتری ئیسرائیلی كرد بە تاوانی دەستدرێژیكردنە سەر ئەو ژنە فەرمانبەرانەی كە لە سەردەمی دەسەڵاتەكەیدا كاریان لەگەڵدا كردبوو.
- ئەمڕۆ لەلایەن بەشێك لە كریستیانەكانەوە بە ڕۆژی قوربانیكردن بۆ بنەماڵەی موقەدەس ناسراوە، لە فلیپینیش بە ڕۆژی ریزال ناسراوە و مەراسیمی تایبەت بەو بۆنەیەوە سازدەكرێت ناوەكەش لەناوی (خۆسیە برۆتاسیۆ ریزال)ەوە هاتووە كە خەباتكارێكی فلیپینی بووە و ڕۆڵی سەرەكیی هەبووە لە ڕزگاركردنی فلیپین لە ژێر دەستی ئیسپانییەكان و بنیاتنانی دەوڵەتی فلیپیندا، ریزال ڕۆژی 30ی كانونی یەكەمی ساڵی 1896 كۆچی دوایی كردووە و بۆ بەرز ڕاگرتنی یادەكەشی ساڵانە لەم ڕۆژەدا بۆنەی تایبەت ساز دەكرێت.