خولی وزەی خۆر كۆتایی هات

پارێزگای سلێمانی

خولی راهێنانی وزەی خۆر كە لە بینای پارێزگا بەڕێوەچوو كۆتایی هات ‌و پارێزگاری سلێمانیش بڕوانامە دەبەخشێتە بەشداربوان.
ڕۆژی دووشەممە 23/12/2019، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە دیوانی پارێزگادا سەرپەرشتیی كۆتاییهاتنی خولی راهێنانی وزەی خۆری كرد، كە لەلایەن پارێزگای سلێمانی و بە هاوكاریی كۆمپانیای فیوچەر فری ئینێرجی بۆ ئەندازیارانی پارێزگا و فەرمانگەكانی سلێمانی ڕێكخرابوو.
پارێزگاری سلێمانی لە وتەیەكدا سوپاسی كۆمپانیای ناوبراوی كرد كە خۆبەخشانە ئەم خولەیان ئەنجامدا و لە كۆتاییشدا بڕوانامەی بەخشییە بەشداربوانی خولەكە و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن.
خولی راهێنانی وزەی خۆر ماوەی چەند هەفتەیەكە لە دیوانی پارێزگای سلێمانی بەڕێوەدەچێت ‌و ژمارەیەكی زۆر لە ئەندازیار ‌و فەرمانبەری دامودەزگاكان بەشدارن تێیدا.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber