كارەبای ماڵی داڵدەدانی ژنان كەوتە كار

پارێزگای سلێمانی

پارێزگاری سلێمانی كارەبای سەرەكیی ماڵی داڵدەدانی ژنان دەكاتەوە ‌و ستافی دەزگاكەش سوپاسی پارێزگار دەكەن بۆ گرنگیدان بە خزمەتكردنی ماڵی داڵدەدانی ژنان.
ڕۆژی دووشەممە 23/12/2019، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی بەئامادەبوونی بەڕێزان بەڕێوەبەری گشتیی چاودێریی و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتیی پارێزگای سلێمانی و بەرپرسی لقی سلێمانیی ڕێكخراوی IOM و بەڕێوەبەری بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان، كارەبای سەرەكیی ماڵی داڵدەدانی ژنانی كردەوە.
دوای كردنەوەی كارەبای ماڵەكە بەڕێز پارێزگار بە یاوەریی بەرپرسان بەشەكانی ماڵی داڵدەدانی ژنانی بەسەر كردەوە، بەڕێوەبەری گشتیی چاودێریی و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی و بەڕێوەبەر و كارمەندانی ماڵی داڵدەدانی ژنان سوپاسی پارێزگاری سلێمانییان كرد بۆ پشتیوانییە بەردەوامەكانی بۆ ماڵەكەیان و بە تایبەتی بۆ پرۆژەی گەیاندنی كارەبای سەرەكیی لەسەر بودجەی هاوبەشی پارێزگای سلێمانی و ڕێكخراوی IOM.
لای خۆیەوە بەڕێز پارێزگاری سلێمانی سوپاس و پشتیوانیی خۆی بۆ دووپات كردنەوە و سوپاسی زۆری ڕێكخراوی  IOMشی كرد بۆ كار و پرۆژە و پشتیوانییە بەردەوامەكانیان بۆ سنوری پارێزگا.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber