ڕۆژی 1ی كانونی دووەم

پارێزگای سلێمانی

-    ڕۆژی 1ی كانونی دووەمی ساڵی 70ی زایینی، مەرقەسی هاوەڵی پەیامبەر عیسا ئینجیلی مەرقەسی نوسیوەتەوە، لە هەمان ڕۆژیشدا بەڵام ساڵی 90ی زایینی، لەلایەن چەند شوێنكەوتوویەكی حەزرەتی عیساوە زۆربەی ژیاننامە ‌و وتەكانی حەزرەتی عیسا نوسراونەتەوە، بەڵام ساڵی 100ی زایینی ‌و لە ڕۆژی 1ی كانونی دووەمدا لەلایەن یەكێكی دیكە لە هاوەڵەكانی عیساوە بە ناوی (یوحەننا) ئینجیلێكی تر نوسراوەتەوە كە بە ئینجیلی یوحەننا ناسراوە.
-    ڕۆژی 1ی كانونی دووەمی ساڵی 1081ی زایینی، (لویسی شەشەم)ی پاشای فەرەنسا لە دایك بووە كە پاشایەكی بە توانا بووە ‌و هەوڵی بۆ فراوانكردنی دەسەڵاتی فەرەنسییەكان داوە بە سەر ناوچە جیاجیاكانی جیهاندا.
-    ڕۆژی 1ی كانونی دووەمی ساڵی 1294، (عادل زەینەدین كتبەغا مەنسوری) كورسیی دەسەڵاتی مەمالیكەكانی لە میسر گرتە دەست ‌و هەوڵەكانی خستەگەڕ بۆ فراوانكردنی دەسەڵاتەكەی.
-    ڕۆژی 1ی كانونی دووەمی ساڵی 1534، پاش ئەوەی سوپای عوسمانییەكان شكستیان بە هێزەكانی دەوڵەتی سەفەوی هێنا، سوڵتان (سلێمانی قانونی) شاری بەغدادی خستە ژێر دەستی عوسمانییەكان.
-    ڕۆژی 1ی كانونی دووەمی ساڵی 1640، (جۆنی چوارەم)ی پاشای پورتوگال سەركەوتنی بە دەست هێنا لە كۆتاییهێنان بە ژێردەستەیی ئیسپانییەكان كە ماوەی 60 ساڵا بوو ئەو وڵاتەیان داگیر كردبوو.
-    ڕۆژی 1ی كانونی دووەمی ساڵی 1762، (نیكۆڵای میخائیلۆفیچ كرامزین) مێژووناس ‌و ڕۆماننوسی بەناوبانگی ڕوسی لە دایك بووە كە خزمەتێكی زۆری بە ئەدەبی روسی كردوە.
-    ڕۆژی 1ی كانونی دووەمی ساڵی 1882، (شەمسەدین ئینبائی) كە زانایەكی ئایینی ‌و بانگخوازێكی ئیسلام بوو كرایە شێخی زانكۆی ئەزهەر لە میسر.
-    ڕۆژی 1ی كانونی دووەمی ساڵی 1889، یەكەم ژمارەی ڕۆژنامەی (موئەیەد) لە میسر بڵاوكرایەوە كە سەرنوسەرەكەی (عەلی یوسف) بوو گرنگیی بە بوارەكانی فكر ‌و سیاسەت ‌و ئەدەب دەدا.
-    ڕۆژی 1ی كانونی دووەمی ساڵی 1942، لە میانی جەنگی دووەمی جیهانیدا كە زۆربەی وڵاتە زلهێزەكانی گرتبووەوە (هیرۆ هیتۆ)ی ئیمپراتۆری ژاپۆن بە شێوەیەكی ڕەسمی چووە پاڵا بەرەی میحوەر ‌و جەنگی لە دژی هاوپەیمانەكان ڕاگەیاند ‌و سوپای ژاپۆن هێرشەكانی بۆ سەر هێزەكانی ئەمریكا دەست پێكرد.
-    ڕۆژی 1ی كانونی دووەمی ساڵی 1961، شاعیری بەناوبانگی گەلی كورد مامۆستا (عارف عورفی) كۆچی دوایی كردووە كە لە ماوەی ژیانیدا خزمەتێكی زۆری بە ئەدەبی كوردی كردوە.
-    ڕۆژی 1ی كانونی دووەمی ساڵی 1976، حكومەتی ئێران لە مەرزی بناوەسوتە (باشماخ)ی پێنجوێنی سەر بە پارێزگای سلێمانییەوە ژمارەیەك پێشمەرگەی كۆمەڵەی ڕەنجدەرانی كوردستانی ڕادەستی ڕژێمی بەعس كردەوە كە لە نێویاندا (شیهاب ‌و ئەنوەر ‌و جەعفەر) سەركردەكانی كۆمەڵە هەبوون ‌و دواتر لەلایەن دەسەڵاتدارانی بەعسەوە لە سێدارە دران.
-    ڕۆژی 1ی كانونی دووەمی ساڵی 1981، زاناكانی جیهان بە شێوەیەكی ڕەسمی ئاشكراكردنی ڤایرۆسی نەمانی بەرگریی جەستە واتە (ئەیدز)یان ڕاگەیاند كە بە مەترسیدارترین ڤایرۆسی سەردەم ئەژمار دەكرێت.
-    بە هۆی ئەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ئامادە نەبوو ڤێزای پێبدات بۆ بەشداریكردن لە كۆبوونەوەی گشتیی ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكاندا، ڕۆژی 1ی كانونی دووەمی ساڵی 1988 نەتەوەیەكگرتووەكان كۆبوونەوەكەی بردە شاری ژنێفی سویسرا بۆ گوێگرتن لەوتاری (یاسر عەرەفات)ی سەرۆكی ڕێكخراوی ئازادیخوازی فەڵەستینی.
-    ڕۆژی 1ی كانونی دووەمی ساڵی 1981، لە هەڵبژاردنێكی گشتیدا پاكستانییەكان (بێنەزیر بۆتۆ)یان وەكو سەرۆك وەزیرانی پاكستان هەڵبژارد ‌و چووە سەر كورسیی دەسەڵات.
-    ڕۆژی 1ی كانونی دووەمی ساڵی 1993، چكسلۆڤاكیا دابەش بوو بۆ دوو وڵاتی جیاواز كە ئەوانیش چیك ‌و سلۆڤاك بوون، دواتریش هەردووكیان وەكو دوو وڵاتی خاوەن سەروەریی ناسێنران ‌و بوونە ئەندامی نەتەوەیەكگرتووەكان.
-    دوای ئەوەی گەلی سوید لە ڕیفراندۆمێكی گشتیدا دەنگیان بەوە دا ئەو وڵاتە ببێتە ئەندامی ڕێكخراوی یەكێتی ئەوروپا، ڕۆژی 1ی كانونی دووەمی ساڵی 1995، بە فەرمانێكی شاهانە سوید بە ڕەسمیی بووە ئەندامی ڕێكخراوەكە.
-    بە هۆی دروستبوونی پشێویی ‌و ناكۆكیی سیاسی لە لوبناندا كە مەترسی توندوتیژیی لێدەكرا، ڕۆژی 1ی كانونی دووەمی ساڵی 2006، بەرەی ئۆپۆزسیۆنی لوبنانی داوای كرد حكومەتێكی هاوبەشی نیشتمانیی پێكبهێنرێت.
-    ڕۆژی 1ی كانونی دووەمی ساڵی 2007، هونەرمەندی كۆمێدی ‌و دەرهێنەری بەتوانای عێراقی (ڕاسم جومەیلی) بە هۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كردووە كە خاوەنی چەندین بەرهەمی هونەریی بەپێزە.
-    ڕۆژی 1ی كانونی دووەمی ساڵی 2008، (باراك ئۆباما)ی سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند (هیلاری كلینتۆن)ی وەكو وەزیری دەرەوەی ئەمریكا دەستنیشان كردووە بەوەش هیلاری لە پاش (مادلین ئۆلبرایت ‌و كۆندۆلیزا ڕایس) بووە سێهەم ژن لە مێژووی ئەمریكادا كە ئەو پۆستە وەربگرێت.
-    ڕۆژی 1ی كانونی دووەمی ساڵی 2009، حكومەتی عێراق دەسەڵاتی بەڕێوەبردنی ناوچەی سەوزی شاری بەغدادی پایتەختی لە هێزەكانی ئەمریكا وەرگرتەوە كە پێشتر ‌و لە چوارچێوەی ڕێككەوتننامەی ئەمنیی نێوان هەردوو حكومەتی بەغداد ‌و واشنتۆندا واژۆ كرابوو.
-    ڕۆژی 1ی كانونی دووەمی ساڵی 2009، لە ئاكامی هێرشێكی لە ناكاوی فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر ماڵی (نزار ڕەیان) یەكێك لە سەركردەكانی بزوتنەوەی حەماسی فەڵەستینی، خۆی ‌و هەر چوار هاوسەرەكەی ‌و نۆ لە كوڕەكانی گیانیان لە دەست دا.
-    بە هۆی ئەوەی لە میانی هەڵبژاردنە گشتییەكانی میسردا پارتی دەسەڵاتداری ئەو وڵاتە ساختەی لە خولی یەكەمی هەڵبژاردنەكاندا كردبوو كە لە ئاكامدا توندوتیژیی لێكەوتەوە، ڕۆژی 1ی كانونی دووەمی ساڵی 2010 (پارتی وەفد ‌و كۆمەڵەی ئیخوان موسلمین) لە هەڵبژاردنەكە پاشەكشەیان كرد.
-    ڕۆژی 1ی كانونی دووەمی ساڵی 2011، (دیلما ڕۆسیف) وەكو سەرۆكی بەرازیل سوێندیی یاسایی خوارد كە یەكەم ژن بوو لە مێژووی بەرازیلدا ئەو پۆستە بگرێتە دەست.
-    ئەمڕۆ لە وڵاتانی سودان ‌و هایتی ‌و ناورۆ بە ڕۆژی نیشتمانیی ناسراوە ‌و ئاهەنگی تایبەت ساز دەكرێت بە بۆنەی ڕزگاربوونیان لە ژێر دەستی داگیركاران، هەر ئەمڕۆش ڕۆژی جیهانیی خێزانە لە پێناو ئاشتیدا كە لەلایەن نەتەوەیەكگرتووەكانەوە دەستنیشان كراوە، هاوكات ئەمڕۆش یەكەم ڕۆژی سەرەتای ساڵی زایینی ‌و ژاپۆنییە، لە هەمان كاتدا ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشیی ئەیدزە.