پارێزگاری سلێمانی سەردانی ناحیەکانی سورداش و پیرەمەگرونی کرد

پارێزگای سلێمانی

لە درێژەی ئەو سەردانە مەیدانیانەی کە بۆ قەزاو ناحیەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی ئەنجامی دابووئەمرۆ د. ئاسۆ فەرەیدون پارێزگاری سلێمانی هەردوو ناحیەی سورداش و پیرەمەگرونی بەسەر کردەوە لەو سەردانەدا کە قایمقامی قەزای دوکان و سەرۆکی شارەوانییکان و بەرێوەبەری گشتی کارەبای سلێمانی یاوەری بون بەشێکی زۆری کێشە و گرفتە هەنوکەییەکانی سنوری هەردوو ناحیەکە گفتوگۆی چری لە بارەوە کراو . د. ئاسۆ فەرەیدون پارێزگاری سلێمانی وێرای سوپاسی کارمەندانی یەکە ئیدارییەکان و خەڵکی ناوچەکە  ئاماژەی بەو قەیرانە دارای و سەربازیە کرد کە روی لە هەرێمی کوردستان کردوە دوپاتی کردەوە بارودۆخەکە هەرچی سەختر بێت ئێمە لە خزمەت کردن و پێشکەشکردنی پرۆژەکانمان بۆ خزمەتی خەڵکی ناوچەکە بەردەوام دەبین بە هەر شێوەیەک بێت. هەروەها نوێنەری یەکە ئیدارییەکان و خەڵکی هەردو ناحیەکە سوپاسی پارێزگاری سلێمانیان کردوو سەردانەکەیان بە گرنگ وەسف کرد