به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونیان به جێبه‌جێكردنی مه‌رج و ڕێنماییه ته‌ندروستی و ڤێتهرنهرییهكانهوه له شاری سلێمانی 2 دووكانی فرۆشتنی گۆشت بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك داداخران،
گۆران قادر ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵا له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی ڕایگه‌یاند :" له بهربهلهدیهكهی شاری سلێمانی 2 دووكانی گۆشت فرۆشتنیان داخست ئه‌ویش پاش ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی چه‌ند جارێك له سه‌رپێچیه‌كانیان ئاگاداركرابوونه‌وه به‌ڵام پابه‌ند نه‌بوون به جێبه‌جێكردنی مه‌رج و ڕێنماییه ته‌ندروستی و ڤێرتهرنهرییهكانهوه ، ووتیشی به‌هۆی به‌رده‌وامی سهرثێچیهكانهوه له سه‌ر فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له پێناو پاراستنی ته‌ندروستی هاووڵاتیاندا بڕیاریاندا بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك هه‌ردوو دووكانه‌كه دابخرێت ،
گۆران قادر ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا لیژنه هاوبه‌شه‌كان به‌رده‌وامن له ئه‌ركه‌كانیان و هه‌ر شوێنێك پابه‌ند نه‌بێت به مه‌رج و ڕێنماییه‌كانی كاركردنه‌وه ڕووبه‌ڕووی سزای یاسایی ده‌كرێته‌وه .